داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیی عێراق
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.27پوختە
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵیی عێراق ته‌نها له ده‌ستووردا په‌یوه‌ندی گه‌لێكى ئاسایی و بێكێشه‌بوون، بەڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع، هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وام له كێشمه‌كێشم و ململانێدا بوون، هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام خۆى وه‌ك چه‌وساوه و قوربانیى ده‌ستى به‌غدا بینیوه، له به‌رانبه‌یشدا به‌رپرسانى به‌غدا به‌رده‌وام وا سه‌یرى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه كه زیاد له سنوورى خۆى مومارەسەی دەسەڵاتدەکات، بۆیە ده‌بێت سنوورێكى بۆ دابنرێت. ئەم زیهنییەت و تێگەیشتنە بە تەواوی زاڵ بووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، لە داهاتووشدا ئەم جۆرە تێڕوانینە ڕەنگڕێژی ئاست و جۆری پەیوەندییەکان دەکات. ئەم تویژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی سیناریۆ یاخود گریمانەکانی داهاتووی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی پشتبەستن بە شیکردنەوە ئەزموونی دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ئەو قۆناغەی کە ئێستا عێراق پێیدا گوزەردەکات.