Original Articles

بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.03
  • شادان حقی ڕسول زانکۆی سۆران- فاکەڵتیی ئاداب- بەشی زمانی کوردی Author
  • دلێر سادق کانەبی زانکۆی سۆران- فاکەڵتیی ئاداب- بەشی زمانی کوردی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.03

کلیلە وشەکان:

Adjective, valency adjective, complement, superlative

پوختە

بارگەخستن بریتییە لە توانای کاتیگۆرییە لێکسیکییەکان لە وەرگرتنی تەواوکەر لە ڕستەدا. ئەم توانایە لەگەڵ ئەوەیدا کە لە ڕستەدا دەردەکەوێت، بەڵام کاتیگۆرییە لێکسیکییەکان هەر لە فەرهەنگدا ئەم توانایەیان لەگەڵدایە. بە واتایەکی تر، مرۆڤ لە زەینی خۆیدا لەگەڵ تۆمارکردنی کاتیگۆرییە لێکسیکییەکاندا بارگەخستنیشیان تۆماردەکات. ئەو کاتیگۆرییە لێکسیکییانەی کە بارگەدەخەن بریتین لە کار، ناو، ئاوەڵناو و ئامرازی بەند. ئەم کاتیگۆرییانە لە ڕووی جۆر و ژمارەی تەواوکەرەکانەوە جیاوازن. لەم توێژینەوەیەدا کار لەسەر بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا دەکرێت، ئاوەڵناوەکان تەواوکەری تایبەت بە خۆیان هەیە، کە لە ڕووی جۆر و ژمارەوە جیاوازن. سنووری لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی زمانی کوردیی (زاری ناوەڕاست) ئەنجامدراوە، ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان ڕێبازێکی وەسفییە. ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی و ئەنجام بەسەر دوو بەشی سەرەکی دابەشدەبێت.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ڕسول شادان حقی, and کانەبی دلێر سادق, trans. 2024. “بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 63-88. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.03.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.