Original Articles

ئیدمۆندس و كاره‌ زانستییه‌كانی له‌باره‌ی كوردناسی

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-18
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.07
  • چیا جوهر عمر زانکۆى کۆیە/ بەشى مێژوو Author
  • شەوین جنگى عبدالله بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کۆیە Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2253.07

کلیلە وشەکان:

کوردناسى، ئیدمۆندس، تێڕوانین، ئاین، کۆمەڵگەى کوردی.

پوختە

کوردناسى لقێکى گرنگى زانستى ڕۆژهەڵاتناسییە، کە گرنگى دەدات بە لێکۆڵینەوە لەبارەى کورد، ئیدمۆندسیش یەکێکە لەو کوردناسانەى لە ڕێگەى بەرهەمەکانییەوە هەوڵیداوە لەبارەى کورد بکۆڵێتەوە، ئەم توێژینەوەیە، پێکهاتووە لە دەروازە و دوو تەوەرە و ئەنجام، لە دەروازەدا ژیان و کەسایەتىی ئیدمۆندس خراوەتەڕوو، لە تەوەرەى یەکمیشدا تیشک خراوەتە سەر کارە زانستییەکانى لەبارەى کورد، وەک کتێب و وتارە گرنگەکانى، هەرچى تەوەرەى دووەمە دیارترین تێڕوانین و بیروبۆچوونەکانى ئەم کوردناسە خراوەتەڕوو، کە چۆن لە کۆمەڵگە و دابونەریت و ئاینى ناوچە کوردییەکانى ڕوانیوە، بە تایبەتى قسەکردن دەربارەى کۆمەڵێک دیاردەى ئاینى و کۆمەڵایەتى کە سەرەنجى ڕاکێشاوە.

پرسیارى سەرەکیى ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە؛ تەنیا سەرچاوەى بەرهەمى نووسەرانى کوردى  سەدەى بیستەم بەسە بۆ ئەوەى لەم مێژووى کوردى قۆناغى دواى ڕووخانى دەوڵەتى عوسمانى تێبگەین و توانیویانە وەڵامى هەموو ئەو پرسیارانە بدەنەوە، کە بۆ خوێنەر دروستدەبێت یان بۆ دۆزینەوەى  وەڵامەکانمان پێویستمان بە تۆمار و نووسینەکانى کوردناسانە و دەکرێت ببنە سەرچاوەیەکى ڕەسەن و سەرەکى بۆ نووسینەوەى مێژووى کورد. ئەنجامى ئەم توێژینەوەیە  ئەوە دەخاتەڕوو، کارە زانستییەکانى ئیدمۆندس لەبارەى کورد، دەتواندرێت وەک سەرچاوەیەکى گرنگ و ڕەسەن بۆ نووسینەوەى مێژووى کورد لەسەدەى بیستەمدا پشتى پێ ببەسترێت، بەهۆى ئەوەى توانیویەتى تیشک بخاتە سەر هەمە لایەنى مێژووى کورد و تاڕادەیەکى باشیش خۆى پاراستووە لە لایەنگیرى، بە تایبەتى لە نووسینەوەى مێژووى کۆمەڵایەتى و ئاینىی ناوچە کوردییەکان.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

چیا جوهر, and عبدالله شەوین جنگى, trans. 2024. “ئیدمۆندس و كاره‌ زانستییه‌كانی له‌باره‌ی كوردناسی”. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 299-3848. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.07.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.