توێژینەوەی ڕەسەن

میتاڕۆمان لە ئەدەبى کوردیدا (ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان بە نموونە)

  • بڵاو کرایەوە 2022-12-26
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): بەرگی 5 - ژمارە 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.10
  • سەنگەر قادر شێخ محمد زانکۆى سەڵاحەدین/ بەشى زمانى کور توێژەر
  • دیار محمد کریم زانکۆى نۆلج-کۆلێژى پەروەردە توێژەر

پوختە

میتاڕۆمان لە ئەدەبى کوردیدا (ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان بە نموونە)

ڕۆمانى کوردى هاوشێوەى ڕۆمانى جیهانى لەچاو ژانرە ئەدەبییەکانى تردا زۆر لە مێژ نییە پەیدابووە، بەڵام لەبەرئەوەى ژانرێکى ئەدەبیى کاریگەرە، بۆیە تا ئێستا چەند قۆناغێکى بڕیوە، دوا قۆناغ کە ڕۆمانى جیهانى پێیگەیشتووە، میتاڕۆمانە کە هەندێک بە ژانرێکى ئەدەبیى سەربەخۆى دەزانن و زۆرینەش بە فۆڕمێک لە فۆڕمەکانى ڕۆمانى دادەنێن.

ڕۆمانى کوردى هاوشێوەى ڕۆمانى جیهانى گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە و بگرە خێراتریش گۆڕانکارییەکانى تێدا دەرکەوتووە، ئێستا بەشێک لە ڕۆماننووسانى کورد کە ئەگەرچى ژمارەیان زۆر نییە، بەڵام بەرهەمەکانیان کاریگەرییان هەیە، سوود لە نوێترین تەکنیک و فۆڕم و شێوازى نووسینى ڕۆمان وەردەگرن.

کاروان کاکەسوور یەکێکە لەو ڕۆماننووسانەى لە ڕۆمانى (کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان)دا بە تەواوى پشتى بە شێواز و تەکنیکى میتاڕۆمان بەستووە و کارەکە بە جۆرێکە زۆرینەى زۆرى ئەو تەکنیکانەى لە میتاڕۆماندا وەکو خەسڵەت دەستنیشاندەکرێن، لەم ڕۆمانەدا هەن.

کلیلە وشەکان: ڕۆمان، میتاڕۆمان، جۆر، تایبەتمەندى، تەکنیکەکانى میتاڕۆمان

Meta-novel in Kurdish literature (for example, the novel of the armed monkeys channel)

Kurdish novel appeared about a hundred years ago, compared with other literary genres it is not a long time as well as in other nation’s literature. Because the novel is an influential genre, it went through a set of stages. The last stage that the global novel achieved is the Meta-Fiction, which some say is a new literary genre and others say is a new form or a style of the novel.

There are many changes that occurred in the Kurdish novel, the changes happened so fast. Nowadays some Kurdish novelists who are few in number but have a strong impact use the newest technic, forms, and styles.

Karwan Kakesur is one of the novelists who strongly took features of Meta-Fiction as principles for writing his novel to the extent that most of the characteristics are present in “Kanali Meymune Chekdarekan”.

کلیلە وشەکان: Novel, Meta-fiction, Features, Types, Meta-Fiction Technics

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

شێخ محمد سەنگەر قادر, and کریم دیار محمد. 2022. “میتاڕۆمان لە ئەدەبى کوردیدا (ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان بە نموونە)”. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 435-74. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.10.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.