تایبەتمەندییەکانى فیلمی دۆکیۆمێنتارى لە کەناڵى ئاسمانیى ڕووداودا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.29چکیده
ئامانجى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دیاریکردنى تایبەتمەندییەکانى فیلمی دۆکیۆمێنتاری لە کەناڵى ئاسمانیى ڕووداو، ئامرازى سەرەکى پێکهاتووە لە فۆڕمی شیکردنەوەى ناوەڕۆک، کۆمەڵگەکەشی سەرجەم ئەو فیلمە دۆکیۆمێنتارییانەى لەلایەن کەناڵەکە بەرهەمهێنراون یاخود پەخشکراون، گرنگترین ئەو دەرەنجامانەى توێژینەوەکە ثێیگەیشتووە لە فیلمی دۆکیۆمێنتاریی ڕووداو زیاتر زمانى کوردی بەکارهاتووە، شیکردنەوە بۆ شێوازی بەرهەمهێنان دەکرێت.
لە گرنگترین ڕاسپاردەکانى ئەم توێژینەوەیە، بۆ بەرهەمهێنان فیلمی دۆکیۆمێنتاری کادری پسپۆڕی فیلم بێنەپێشەوە، ساڵانە فیلمی زیاتر بەرهەمبهێنرێت، گرنگیی زیاتر بە پرسە نەتەوەییەکان بدرێت، هەروەها هەنگاوبنرێت لە سەر کارکردنی بە شێوەی سەردەمیانە، کار لەسەر بەرهەمە خۆماڵییەکان بکرێت.