Original Articles

کاریگەرییەکانی پاشخانی خێزانی پوتین و ئەزموونە کەسییەکان لەسەر بڕیاردانی سیاسەتی دەرەوە

  • بڵاو کرایەوە 2025-08-12
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.02
  • م.ی ئارام ستار عادل زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر Author
  • پ.ی.د بارزان جوهر صدیق زانکۆی سەڵاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.02

کلیلە وشەکان:

: پاشخانی خێزان، ژینگەی دەروونی، کاریگەرییەکانی کەی جی بی، کاریگەرییەکانی جۆدۆ، سیاسەتی دەرەوە.

پوختە

توێژینەوەیە لە کاریگەری باکگراوندی خێزانی ڤلادیمیر پوتین و ئەزموونەکانی سەرەتایی لە لینینگراد لەسەر بڕیارەکانی سیاسەتی دەرەوە، وکارلێکی ئاڵۆزی نێوان مێژووی کەسی و سیاسەتی دەوڵەت دەکۆڵێتەوە، بە بەکارهێنانی میتۆدی چۆنایەتی و شیکاری لەوانە شیکردنەوەی بەڵگەنامەکان، چاوپێکەوتنەکان، سەرچاوە سەرەتاییەکانی ئەرشیفی ڕووسیا و یاداشتنامەکان، لێکۆڵینەوە دەکات لەوەی ئایا و چۆن منداڵی پوتین، ژینگەی خێزانی وگەشەی کەسایەتی بۆچوونی ئەو بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ودینامیکی دەسەڵاتی داڕشتووە، وکێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ڕوسیا بە ئاشکرا وەزارەتی سیاسەتی دەرەوەی هەیە، بەڵام ڕۆڵی سەرەکی پەیوەندی بە کەسایەتی پوتینەوە هەیە لە بریاری دەرەکی.

توێژینەوەکە هەروەها لە چوارچێوەی تیۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانە، بەتایبەتی تیۆری بڕیاردان و ڕیالیزمی نیۆکلاسیک، شانبەشانی تیۆرییە سایکۆلۆژیەکانی پێکهێنانی کەسایەتی. بە شیکردنەوەی هەڵسوکەوتی پوتین لەم چاویلکەی ئەم تیوەرانە وجێبەجێکردنیان، توێژینەوەکە هەوڵ دەدات ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە لە تێگەیشتن لە ڕەهەندە دەروونییەکانی سەرکردایەتی و کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی دەرەوە. لە دەرئەنجامدا ئەوە دەردەخات کە تێگەیشتنی پوتین بۆ هەڕەشە دەرەکییەکان و ترسی لە دەستدرێژی بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئەزموونی دروستکەریدا سەرچاوەی گرتووە، لەدەرئەنجامدا  گرنگی وکاریگەری کەسایەتی پۆتین وباکگراوندی خێزانی لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ڕوسیادا بەدیاردەکەوێت.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ستار ئارام, and جەوهەر بارزان, trans. 2025. “کاریگەرییەکانی پاشخانی خێزانی پوتین و ئەزموونە کەسییەکان لەسەر بڕیاردانی سیاسەتی دەرەوە”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 57-94. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.02.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.