شیکاری جیۆ-ئابووری بۆ هەڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ گەشەپێدانی ئابووری لە ئاوزێڵی ڕووباری ڕوستێ (بە بەکارهێنانی GIS)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.10کلیلە وشەکان:
شیکاری جیۆ, ئابووری, ڕووباری ڕوستێ، GIS.پوختە
توانسته جوگرافییه سروشتییه‌كان خۆی ده‌بینێته‌وه له شوێنی جوگرافی، ڕوخساره‌كانی ڕووی زه‌وی، ئاووهه‌وا، ده‌رامه‌تی ئاو، ڕوپۆشی ڕووه‌ك. گرنگیی توانسته جوگرافییه سروشتییه‌كان له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆڕێت و وەك یه‌ك نییه، گرنگییه‌كه‌شی له چالاكییه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها توانسته جوگرافییه سروشتییه‌كان كارده‌كه‌نه سه‌ر ئاوزێڵه ڕووبارییه‌كان و له‌و ڕووه و ده‌كرێت ئاوزێڵێك ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به توانسته جوگرافییه سروشتییه‌كان و به‌و هۆیه‌وه ببێته جێگای گه‌شه‌پێدانی چالاكییه ئابوورییه‌كان وەك (كشتوكاڵ و گوشتوگوزار و پیشه‌سازی) وەك ناوچه‌ی توێژینه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته، بۆیه له‌به‌ر گرنگیی بابه‌تی مۆدیل (باشترین شوێن بۆ هه‌ڵبژاردن) له به‌رنامه‌ی ((Arc GIS بابەتێک له‌و باره‌وه ئاماده‌كرا، له‌و توێژینه‌وه‌یەدا گرنگیی توانسته جوگرافییه سروشتییه‌كان ده‌رخراوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی باشترین شوێن بۆ چالاكیه ئابوورییه‌كان (كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی) نیشاندراو، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كیمانه له‌و توێژینه‌وه‌یەدا، به‌كارهێنانی میتۆدی شیكاری بۆ شیكردنەوەی داتاكانی نموونەی بەرزی ژمارەیی كە به هۆیه‌وه توانرا ناوچەی توێژینه‌وه و لقە ڕووبارەكانی و ئاستەكانی دیاریبكریت، هه‌روەها پشتبەستراوە بە ئامرازە تەكنیكییە نوێیەكان و هەستكردن لە دوورەوە، و سەرچاوەكانی داتای جۆراوجۆر، له كۆتایی گه‌یشتن به‌وه‌ی كه باشترین شوێن بۆ گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ زۆرترین ڕووبه‌ری داگیركردووه له ئاوزێڵی ڕووباری ڕوستێ واتە به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی پله‌ی دووه‌م و گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار به پله‌ی سێیه‌م دێت.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.