شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕێی بگێڕەوەوە لە ڕۆمانەكانی (حسا

توێژەران

  • حەسەن یوسف کەریم پەیمانگای ڕوناکی بۆ نابینایان لە هەولێر Author
  • نەجیم خالید ئەلوانی بەشی کوردی، کۆلێژی زمانەکان، زانکۆی سەڵاحەدین Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/ypp61390

کلیلە وشەکان:

كارەكتەر، بگێڕەوە، هەمووشتزان، هەمانشتزان و بەرزنجی.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە كە بە ناونیشانی (شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕێی بگێڕەوەوە لە ڕۆمانەكانی (حسام بەرزنجی)دا)یە، هەوڵێكە بۆ باسكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕۆمانەكانی (بەرزنجی)دا، تاوەكو ئەوە دەربخەین، كە ڕۆماننووس چ شێوازێكی لە بنیادنان و پێشكەشكردنیاندا پەیڕەوكردووە و ڕۆڵی بگێڕەوەمان لە دەرخستنی گرنگترین ئەرك و تایبەتمەندیی پێكهاتەی كارەكتەری سەرەكی لەم ڕۆمانانەدا شیكردۆتەوە و لایەنە هونەرییەكانیمان خستۆتەڕوو.

ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دوو بەش. لە بەشی یەكەمدا، بە دوو تەوەرە لە ڕووی تیۆرییەوە باسی جۆرەكانی كارەكتەری سەرەكی و بگێڕەوە و جۆرەكانی پەیوەندیی نێوانیانمان لە (ڕۆمان)دا كردووە.

لە بەشی دووەمدا بە دوو تەوەرە شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكیمان بە هەردوو جۆری بگێڕەوەی هەمووشتزان و هەمانشتزان لە نموونەی ڕۆمانەكاندا پراكتیزە كردووە، دواتر گرنگترین ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتووین بە چەند خاڵێك خستووماننەتەڕوو.

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-08-29

ژمارە

بەش

Original Articles

How to Cite

کەریم حەسەن یوسف, and ئەلوانی نەجیم خالید , trans. 2024. “شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕێی بگێڕەوەوە لە ڕۆمانەكانی (حسا”. Twejer Journal 3 (3): 169-202. https://doi.org/10.31918/ypp61390.