دەوری ئایدیۆلۆجی لە پەراوێزخستنی زمانی کوردی لە ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا: خوێندنەوەی رۆمانی گابۆر بەپێی چەمکە رەخنەییەکانی لویی ئالتوسێر
DOI:
https://doi.org/10.31918/4shtwq23کلیلە وشەکان:
زمانی کوردی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆمانی گابۆڕ، ئایدیۆلۆجی، دەزگای سەرکوت و ئایدیۆلۆجیکی دەوڵەت، سووژە.پوختە
ئامانجی وتاری بەردەست ئاوڕدانەوەیە لە پرسی زمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی ئایدیۆلۆجی لە بەسووژەکردنی تاکی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی دایکدا. بۆ ئەم مەبەستە ڕۆمانی گابۆڕ لە نووسینی قادر هیدایەتی، بەگوێرەی چەمکە ڕەخنەییەکانی بیرمەندی ناسراوی فەرەنسی، لویی ئاڵتوسێر، دەخوێنرێتەوە. ئەنجامی توژینەوەکە ڕوونیدەکاتەوە دەسەڵات بۆ سەرخستنی سیاسەت و ئامانجەکانی لە پێناو پەراوێزخستنی زمانی کوردیدا، سەرەڕای بەکارهێنانی دەزگای سەرکوت، هەوڵیداوە لە ڕێی دەزگا ئایدیۆلۆجیکەکانەوە ئەم پێڤاژۆیە پێش بخات و بە بڵاوکردنەوە و جێخستنی ئایدیۆلۆجیی خۆی تاکەکان بگۆڕێت بۆ سووژەی گوێڕایەڵ و دڵخواز. سەرەکیترین دەزگاکانی هاودەستیی دەوڵەت لەم پەیوەندییەدا بریتین لە خێزان و خوێندنگە. دوو پاڵەوانی سەرەکیی ڕۆمانی گابۆڕ وەک دوو سووژەی سەربزێوی زمانپارێز، لەبەر ئەوەی ملکەچی ئایدیۆلۆجیی داسەپێنراو نابن، هاوکات لەگەڵ توندوتیژیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەوڵەت، دەکەونە بەر پەلاماری سووژە گوێڕایەڵەکان و سەبارەت بە فێربوون و خوێندنەوەی دەقی کوردی گەلێک ئاستەنگیان دێتە سەر ڕێ. پێویستە بڵێین سووژە دەستەمۆکان ئەگەرچی کەوتوونەتە بەر باندۆری ئایدیۆلۆجیی زاڵ و هەندێکیان بێ ئەوەی هەستی پێبکەن سیاسەتەکانی دەسەڵات دەشۆپێنن، بەڵام ترس و تۆقینیان لە کاردانەوەی توندوتیژانەی دەزگای سەرکوتیش هۆکارێکی تری ئەو شێوە هەڵوێست و هەڵسوکەوتە دژکارانەیەن.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.