The role of the magazine “Zarkurmanji” in the development of Kurdish journalism in Erbil province (1926-1932)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.48کلمات کلیدی:
گۆڤار، زارکرمانجی، چاپخانە، ڕواندز، سەید حوسێن حوزنی موکریانیچکیده
گۆڤاری "زارکرمانجی"، لە نێوان ساڵانی (١٩٢٦ – ١٩٣٢) لە شاری ڕواندز (٢٤) ژمارەی لێدەرچوو، جگە لەوەی یەکەم گۆڤار و چاپەمەنیی لیوای هەولێرە، یەک لە گۆڤارە هەرە دەوڵەمەندەکانی کوردیشە، کە هەتا پێش ڕاپەڕین (١٩٩١) بە زمانی کوردی لە کوردستان دەرچووبێت. بێگومان گۆڤاری دیکە لەو ماوەیە لە کوردستان دەرچوونە، بەڵام کەس وەک مامۆستا حوسێن حوزنی موکریانی، لە دەرگای ئەو بابەتانەی نەدا، کە بۆ ئەو سەردەمی کوردستان و هەتا ئێستاش زۆر پێویستن و هەنوکەیی خۆیان لەدەستنەداوە، لەوانە: خوێندن بە زمانی کوردی، کردنەوەی قوتابخانە لە گوندەکانی کوردستان، بایەخدان بە لایەنی فەرهەنگی، نووسینەوەی مێژوو بە زمانی کوردی، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵ لە چەوسانەوە و ژێردەستی، خەبات بۆ کۆمەڵگایەکی یەکسان و خوێندەوار...هتد.