شیکردنەوەی بارانبارینی زۆر بە ئاڕاستەی شێ و وشکەساڵی لە پارێزگای سلێمانی بە بەکارهێنانی نیشاندەرەکانی کەشناسی
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.45کلمات کلیدی:
رێبازی لێھاتووی بنەمادار, لێھاتووی، فێرکردنی ئاخێوەرانی زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی بێگانە، کارامەییەکانی قسەکردنچکیده
رێبازی لێهاتوویی بنەمادار (CBA)، ئاراستەیەکی پەروەردەییە کە جەخت لەسەر ئەنجامەکان یان ئاکامەکانی فێربوون دەکاتەوە لە بنیاتنانی پرۆگرامەکانی زماندا. ئەم رێبازە لەسەر بنەمای لێهاتوویی جەخت دەکاتە سەر بنیاتنانی معریفەی قوتابیان و توانادارکردنیان بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی زانیاری لە بارودۆخی نوێدا. ئەمەش مانای ئەوەیە کە قوتابیان دەبێت بتوانن سوود لە زانیاری پۆل وەربگرن و لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژانە.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دۆزینەوەی تێگەیشتنی مامۆستایانی زانکۆی سۆرانە لە بنەماکانی لێهاتوویی بنەماداردا، بەتایبەتی لە ڕووی کەرەستەکانی ئاخاوتن دا. هەروەها ئامانجی توێژینەوەکە لێکۆڵینەوەیە لە تێگەیشتنی قوتابیان لەم ڕێبازە و ئایا کەرستەکانی بابەتی ئاخاوتن لە سەر بنەماکانی لێهاتوویی لە لایان ماموستایان داڕێژراون وە ئایا لە ناو پۆلدا جێبەجێ دەکرێن. توێژینەوەکە بە شێوازی دیزاینی تێکەل کراوە. ئامرازەکانی داتاکۆکردنەوە بریتین لە چاوپێکەوتنی مامۆستایان و ڕاپرسی بۆ قوتابیان.