کاریگەری ڕۆحانییەتی شوێنی کار لەسەر ئاسایشی کار لێکۆڵینەوەی شیکاری لەسەر بۆچوونی ستافی ئەکادیمی لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاسایش خوێندنی شیکاری لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.47کلمات کلیدی:
ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا ، دڵنیایی کاری، زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، وانەبێژانچکیده
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دەرخستنی کاریگەری ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا لەسەر ئاسایشی کاری وانەبێژان لە زانکۆ نێودەولەتیەکان لە هەرێمی کوردستان-عیراق. کە بۆ ئەم مەبەستە شێوازی چەندیەتی(ڕاپرسی) بۆ کۆکردنەوەی داتا بەکارهاتووە، کە بەشداربووان ١٧٠ وانەبێژ لە زانکۆ نێودەولەتیەکان پێک دەهێنن. دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە ئاماژە بە رۆلی ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا دەکات لە بەدیهێنانی ئاسایشی کاری لە نیوان وانەبێژانی زانکۆ نێودەوڵەتیەکاندا.هەروەها ئەنجامەکان پێشانی دەدەن کە پەیوەندیەکی واتادار لە نیوان ڕەهەندەکانی ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا (کاری واتادار، هەستی کۆمەڵایەتی، وە هاوتابوون لەگەڵ بەهاکانی رێخراو) لەگەڵ هەست کردن بە ئاسایش لە کاردا ، زیاترلەوەش ئەم توێژینەوە گەییشتووتە ئەو دەرئەنجامەی کە ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا و ڕەهەندەکانی کاریگەریان لەسەر هەست کردن بە ئاسایشی کاری لە لایەن وانەبێژاندا هەیە.وە هەروەها دەرئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن کە هەستی کۆمەڵایەتی زیاتر لە هەموو ڕەگەزەکانی تری ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا کاریگەری هەیە لەسەر دروست بوونی هەست کردن بە ئاسایش لە کارەکانیان لەڵایەن وانەبێژاندا. لە کۆتاییدا بۆ زیاتر قۆلبوونەوە لە پەیوەندی ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا لەگەڵ ئاسایشی لە کاردا پیشنیار کراوە بۆ بەکارهێنانی شێوازی چۆنایەتی لە توێژینەوەکانی داهاتوو.