دەسەڵاتە رێکارییەکانی کارمەندانی گومرکی لە بەرەنگاربونەوەی تاوانەکانی گۆمرکی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.05کلیلە وشەکان:
تاوانە گومرکیەکان، ئەندامانی رێکخستنی دادگەری، سزا گومرکییەکان، خۆدزینەوە لە باجی گومرگی، قاچاخچێتی، قاچاخ/کاڵای قەدەغەکراوپوختە
یاسای گومرکی پێگەی ئەندامی رێکخستی دادگەری بە فەرمانبەرانی ئیدارەی گومرکی بەخشیوە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کەوا فەرمانبەرانی گومرکی لە چوارچێوەی دیاریکراو بو پراکتیزەکردنی کارەکانیان پێگەی ئەندامی رێکخستنی دادگەرییان دەبێت، بەلام پێدانی پێگەی ئەندامی رێکخستنی دادگەری بە فەرمانبەرانی گومرکی بەو مانایە نییە کە ئەوان بە تەنیا مافی ئەوەیان هەبیت کەوا دەسەلاتەکانیان بە کاربهێنن لەو تاوانانەی کە بە پشێلکردنی یاسای گومرکی دادەنرێن، بەڵکو ئەم ماف و ئەرکانە لە بنەرەتدا بە پیی ماددەی (٣٩)ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان ژمارە(٢٣) ی سالی (١٩٧١) بە ئەندامانی رێکخستنی دادگەری کە دەسەڵاتی دادوەری گشتییان هەیە بەخشراون.
بەو پێیەی کەوا تاوانە گومرگییەکان بە تاوانی ئابووری دادەنرێن ئەوا یاسادانەر دەسەڵاتی فراوانی بە فەرمانبەرانی گومرکی بەخشیوە کە پەیوەندییان بە بەدواداگەران و کۆکردنەوەی بەڵگەوە هەیە، هەروەها هەندێک دەسەڵاتی تر پێیان بەخشراوە کە دەکەونە نێو چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، وەک دەستبەسەرکردن، دەستگیرکردن، پشکنین، گڵدانەوەی کاڵاکان و دەرکردنی بریاری قەدەغەکردنی گەشت کردن، هەروەها رێگەیان پێدراوە هەڵبستن بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە حالەتە تایبەتەکاندا. جێگەی باسە یاسادانەری گومرکی لە لایەکەوە ئاماژەی بە مەرجەکان نەکردووە بو بەخشینی سیفەتی لێکولەر بە فەرمانبەری گومرکی هاوشیوەی هەمواری ماددەی (٥١)ی یاسای بنەماکانی دادگەری سزایی ، و لە لایەکیترەوە یاسادانەر بڕگەی تایبەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە گومرکییەکان دانەرشتووە بۆیە لێکۆڵینەوە لە تاوانە گومرکرییەکان بەپێی بڕگەکانی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان کە کارپێکراوە ئەنجام دەدرێت