Media Criticism for Evaluating Political Discourse in Digital Media It is an analytical study of the news of NRT website
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.28کلیلە وشەکان:
ڕەخنەی میدیایی، گوتاری سیاسی، دیجیتاڵ میدیاپوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دیاریکردنی ئاڕاستەی سایتی NRT، لە ڕەخنەگرتن و هەڵسەنگاندنی گوتاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، لەگەڵ ڕەهەندەکانی ئاماژەیی و ڕێڕهوەکانی سهلماندن، کە لە گوتارى سایتی NRTدا هاتوە. توێژینەوەکە توێژینەوەیەکی وەسفیە و میتۆدی ڕووپێوی بەکارهێنراوە و پشتی بە ڕێگەی شیکردنەوەی ناوەڕۆک بەستوە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتییە لە دیجیتاڵمیدیا لە هەرێمی کوردستان کە سایتی NRT وەک نموونەی توێژینەوە دەستنیشانکراوە و شیکردنەوە بۆ (٤٣٥) هەواڵی سایتەکە لە ماوەی ساڵێکی تەواو کراوە. گرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەوەکە پێی گەیشتوە ئەوەیە، ئاڕاستەی سایتی NRT هەڵگری گوتاری بەرهەڵستکارانەیە لە ئاست حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە پێکهێنەرەکانی. هەواڵەکانی زیاتر سیمای هێرشکردنیان پێوە دیارە بۆ سەر کۆی دامەزراوە فەرمیەکان، ڕووداوەکان زیاتر لە یەک گۆشەنیگاوە خراونەتەڕوو.