شوێنەواری سرێشمە و گەنجینەی سکە سلوکییەکانی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.19کلیلە وشەکان:
سرێشمە، گەنجینە، سکە سلوکییەکان، تیتڕا دراخماپوختە
سرێشمە گوندێکە دەکەوێتە باکووری ناحیەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران، سرێشمە هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی گرنگی هەبووە، بە چەندین دەربەندەوە بەسترابووە و، و کاروانە بازرگانییەکانی پێدا تێدەپەڕین و دەربەندەکانی گەلی عەلی بەگ و دۆڵی ئالانە و سپیلکی پێکەوە دەبەستەوە.
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر دۆزینەوەی گەنجینەی سکە سلوکییەکانی سرێشمە، هەوڵدەدەت وەڵامی چەند پرسێکی توێژینەوەیی دەربارەی ئەم گەنجینەیە بداتەوە، و تێیدا وردەکاریی دۆزینەوەی ئەم گەنجینەیە، مێژووی ئەم سکە سلوکییانە، و ژمارەی ئەو پاشا سلوکییانەی کە سکەکانیان لەم گەنجینەیەدا دۆزراوەتەوە، جۆری مادە و پێکهاتەی سکەکان، پەیوەستکردنەوەی بەجێهێشتنی ئەم گەنجینەیە لەنێو ئەم دەربەندانەی سرێشمەدا بە ڕووداوە مێژووییەکانی کۆتایی دەوڵەتی سلوکییەوە، و گرنگیی ئەم گەنجینەیە بۆ توێژینەوەکانی سکەناسی سلوکی و بارودۆخی سیاسی و ئابووریی سلوکییەکان لە زاگرۆس و مێسۆپۆتامیا گفتوگۆیان دەکرێت و دەخرێنەڕوو، و ئەنجامەکانی کنەوپشکنین و ڕووپێوییەکانی دەوروبەری سرێشمەش گفتوگۆ دەکرێن.