Original Articles

لوڕەکان لای شەرەفخانی بدلیسی

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 4 (2020): Special Issue: The Future of Mother Tongue
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/01g6fy91
  • تارا عەبدوڵڵا سەعید بەشی کوردی، کۆلێژی زمانەکان، زانکۆی سلێمانی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/01g6fy91

پوختە

لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە دیاڵێکتەکانی زمانێکی دیاریکراو خۆی لە خۆیدا کارێکی دوور لە سیاسەتە، بەڵام بۆ نەتەوەیەکی وەک نەتەوەی کورد، بمانەوێت و نەمانەوێت، ئۆتۆماتیکی ئەبێت بە مەسەلەیەکی سیاسی، چونکە نەتەوەی کورد یەکێکە لەو نەتەوانەی کە لە ڕووی سنوری سیاسیەوە یەکلانەبۆتەوە، هەر بۆیە پێویستە بە مەبەستی ئاسانکردنی کاری ساخکردنەوەی سنوری وڵاتی داهاتومان، هەوڵێکی زۆر بدەین لە بواری لێکۆڵینەوەی زانستی لە زمانی کوردی و دیاڵێکتەکانیدا.

دیارینەکردنی دیاڵێکتەکانی زمانی کوردی لە سەر بنەمایەکی زانستی پێش دروستکردنی دەوڵەتی کوردی، ئەبێتە هۆی دروستبوونی بناغەیەک بۆ ناکۆکی لە نێوان قسەکەرانی دیاڵێکتە جیاجیاکانی زمانی کوردیدا، کە ئەگەری لێکەوتنەوەی شەڕی ناوخۆی هەیە.

دیاڵێکتی لوڕی لە لایەن هەندێک مێژوونووس و زمانەوانەوە، بە یەکێک لە دیاڵێکتەکانی زمانی فارسی دانراوە، بەهۆی بوونی ژمارەیەک لە وشەی هاوبەش، هەروەها لێکچوونی هەندێک یاسای داڕشتنی ڕستەوە، کە ئەم دوو دیاردەیە زۆر باون و تەنانەت بەربڵاویشن لە نێوان زۆر لە زمانەکانی جیهاندا، خۆ ئەگەر هەر زمانی فارسی خۆی بە نمونە وەرگرین، ئەوا سەدان وشە و زاراوەی عەرەبی و فەرەنسی و ئینگلیزی و تورکی و ئازەری و .... هتد تێدایە، تێبینی دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە بە زمانێکی سەربەخۆ لە قەڵەمدراوە، گوایە چۆن زمانی کوردی و زمانی فارسی  ئامۆزان (سەر بە یەک خێزانە زمانن) هیندۆ ئەوروپین، ئەوا لوڕیش ئامۆزای سێیەمە و سەر بە هەمان خێزانە زمانە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سەعید تارا عەبدوڵڵا, trans. 2025. “لوڕەکان لای شەرەفخانی بدلیسی”. گۆڤاری توێژەر 3 (4): 81-116. https://doi.org/10.31918/01g6fy91.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.