Original Articles

وەرنەگێڕی لە زمانی کوردیدا

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 4 (2020): Special Issue: The Future of Mother Tongue
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/fpxakq76
  • عەلی حەمەد عوسمان بەشی کوردی لە زانکۆی سۆران Author
  • دلێر صادق کانبی بەشی کوردی لە زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/fpxakq76

پوختە

ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ ناساندنی پرسی وەرنەگێڕی و جۆر و هۆکارەکانی. توێژەران باس لە وەرنەگێڕی دەکەن وەک گرفتی وەرگێڕان لە زمانی کوردی بۆ زمانەکانی تر و بە پێچەوانەوەش. وەرنەگێڕی وەک دیاردەیەکی زمانی و کەلتووری کاتێک دێتە ئاراوە کە کەرەسەیەکی زمانی یان کەلتووری لە زمانی سەرچاوەدا هەبێت و بەرانبەرەکەی لە زمانی مەبەستدا دەستنەکەوێت. ئەمەش کۆسپ دەخاتە بەردەم وەرگێڕ لە کاتی وەرگێڕانی دەقی زمانێک کە نزیکایەتیی نەبێت لەگەڵ زمانی مەبەستدا لەڕووی بنەچەی زمانی یان کەلتوورییەوە. بە شێوەیەکی گشتیش وەرنەگێڕی بەسەر دوو جۆری زمانی و کەلتووریدا دابەش دەبێت. لە یەکەمیاندا، ڕەگەزێکی زمانی لە زمانی سەرچاوەدا دەبینرێت، کەچی لە زمانی  مەبەستدا بەرانبەرەکەی نابیندرێت و لە دووەمیشیاندا، توخمێکی کەلتووری لە زمانی سەرچاوەدا بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت، کەچی لە زمانی مەبەستدا جێگای نابێتەوە. جۆری سێیەمی وەرنەگێڕان، هاوکات دێێتە ئاراوە کە هەردوو جۆرەکان بەیەکەوە هەن و ئەم جۆرەش لای توێژەرانی پێشین ئاماژەی بۆ نەکراوە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عوسمان عەلی حەمەد, and کانبی دلێر صادق, trans. 2025. “وەرنەگێڕی لە زمانی کوردیدا”. گۆڤاری توێژەر 3 (4): 235-58. https://doi.org/10.31918/fpxakq76.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.