Original Articles

Eros and Thanatos in Theodore Dreiser's An American Tragedy

  • Lania Rashid Hamad Department of English, Faculty of Arts, Soran University, Kurdistan Region, Iraq Author
  • Rebwar Zainalddin Mohammed Department of Translation, College of Languages, University of Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq V. P. For Scientific Affairs and Postgraduate Studies, Cihan University Sulaimani, Kurdistan Region, Iraq Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2574.11

کلمات کلیدی:

ئارەزوو، خەبات، ئیرۆس، تاناتۆس، ئید، ئیگۆ، سوپەریگۆ، غەریزەی ژیان و مردن، کلاید.

چکیده

تیۆدۆر درایزەر ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووسێکی بەناوبانگی ئەمریکییە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بزووتنەوەی ئەدەبی سروشتیگەرایی هەیە. بەرهەمەکانی ڕەنگدانەوەی تەحەددای ئابووری-کۆمەڵایەتی سەردەمی ئەون، کارەکتەرەکان نیشان دەدەن کە لەگەڵ ململانێ ناوەکییەکان، ئارەزووە نائاگاکان و دووڕیانەکانی ئەخلاقیدا دەجەنگن کە بیرۆکەکانی فرۆیدیان وەبیر دەهێنێتەوە. گەڕانی درایزەر بۆ ئاڵۆزییە دەروونییەکانی کارەکتەرەکانی، جەخت لەسەر کاریگەریی پاڵنەرە بایۆلۆژییە زگماکییەکان دەکاتەوە، وەک ئارەزووی سێکسی و غەریزە شەڕانگێزییەکان، لە داڕشتن و تێگەیشتن لە سروشت و کردارەکانی مرۆڤدا. ئەم لێکۆڵینەوەیە باس لە کارلێکی نێوان ئێرۆس و ثاناتوس دەکات، وەک ئەوەی سیگمۆند فرۆید گریمانەی کردووە، لە ڕۆمانی "تراژیدیایەکی ئەمریکی"(١٩٢٥)ی تیۆدۆر درایزەردا. شیکارییەکە بە سوودوەرگرتن لە تیۆری فرۆید سەبارەت بە غەریزەی ژیان و مردن، بەدواداچوون بۆ دەروونی پاڵەوانی جیرۆکەکە، کلاید گریفیتس و گەشتە پشێوەکەی بەرەو خۆ لەناوبردن دەکات. ئیرۆس کە هێمای غەریزەی ژیانە، لە بەدواداچوونی ئارەزووەکانی کلایددا دەردەکەوێت،  کە بە شێوەیەکی سەرەکی بریتین لە تامەزرۆیی بۆ سامان و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی. لەکاتیکدا، تاناتۆس کە هێمای غەریزە بەرەو مردنە، بە شاراوەیی دەمێنێتەوە بەڵام پاڵنەرێکە بۆ کلاید بەرەو کردەوەی زیانبەخش کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کەوتنی.ئەم توێژینەوەیە لە ڕێگەی شیکردنەوەی قووڵی کەسایەتییە ئاڵۆزەکان و لێکۆڵینەوەی وردی ڕووداوە سەرەکییەکانی ناو ڕۆمانەکەوە، بە کەڵکوەرگرتن لە میتۆدی شیکاری وەسفکەر، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن درایزەرچەمکەکانی فرۆید بە شێوەیەکی ئاڵۆز دەبەستێتەوە ناو گێڕانەوەکە وتیشک دەخاتە سەر پاڵنەرە ئاڵۆزەکان و ململانێ دەروونییەکانی پاڵەوان. لە کۆتاییدا، دۆزینەوەی ئیرۆس و تاناتۆس لە "تراژیدیایەکی ئەمریکی" تێڕوانینێکی قووڵ دەربارەی سروشتی مرۆڤ و ئارەزوو و خەباتی هەمیشەیی نێوان ژیان غەریزەی مردن پێشکەش دەکات.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Rashid Hamad , Lania, و Rebwar Zainalddin Mohammed, مترجمین. 2025. “Eros and Thanatos in Theodore Dreiser’s An American Tragedy”. Twejer Journal 7 (4): 294-319. https://doi.org/10.31918/twejer.2574.11.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.