Original Articles

شیکردنەوەی شێوازی سەروای غەزەلە کوردییەکانی وەفایی بە پێی قوتابخانەی شێوازناسیی ئاماری

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.22

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.22

پوختە

توێژەرانی کوردزمان، چەندین توێژینەوەیان لەبارەی لایەنی هزری، زمانی و هونەری لەسەر دیوانی وەفاییی شاعیر ئەنجامداوە. ئەم هەوڵە زانستییە، توێژینەوەیەکی شێوازناسییە بە ئامانجی دەرخستنی گۆشەیەکی شێوازی شیعری وەفایی. بەشی غەزەلەکان لە دیوانی وەفایی لە (١٢١) غەزەل پێکهاتووە، لەم ژمارەیەدا تەنیا (٣٠٢) دێر لە غەزەلەکان سەروایان هەیە، بۆیە لەم توێژینەوەیەدا تەنیا کار لەسەر (٣٠٢) دێرە  شیعر دەکرێت، هەروەها لەم توێژینەوەیەدا بە شێوەیەکی ورد پێکهاتەی وشەی سەروا لە لایەنەکانی جۆری دەنگ و ژمارەی دەنگ دیاریکراوە. لەم کارە زانستییە بە شێوەیەکی ئاماری جۆر و ژمارەی سەروا و پەیوەندییان بە کێشی دێرە شیعرەکان شیکراوەتەوە،  ئەمەش بە ئامانجی دەرخستنی ئەوەی چ جۆرە سەروایەک لە کام جۆر کێشدا و چەند و چۆن بەکار‌هاتووە؟، هەروەها هەوڵدراوە بە شێوەیەکی ئاماری پەیوەندیی وشەی سەروا بە بەشە ئاخاوتنەکانی زمان شیبکرێتەوە، بە ئامانجی ئەوەی دەرکەوێت کە شاعیر لە دروستکردنی وشەی سەروادا، چۆن و چەند سوودی لە بەشە ئاخاوتنەکانی زمان وەرگرتووە، هەروەها ئەم توێژینەوەیە بە شیوەیەکی ئاماریی ورد، کار لەسەر دەرخستنی دەرکەوتەی بەشە ئاخاوتنەکان لەناو پێکهاتەی سەروای غەزەلەکانی دیوانی وەفایی دەکات.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سالح چاوەرێ نعمت, شریف هێمن شریف, and حسۆ عیمران نەوزاد, trans. 2024. “شیکردنەوەی شێوازی سەروای غەزەلە کوردییەکانی وەفایی بە پێی قوتابخانەی شێوازناسیی ئاماری”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 947-86. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.22.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.