Original Articles

کاریگەری ڕۆحانییەتی شوێنی کار لەسەر ئاسایشی کار لێکۆڵینەوەی شیکاری لەسەر بۆچوونی ستافی ئەکادیمی لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاسایش خوێندنی شیکاری لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.47
  • Sardar Sabri Othman 1Department of Business Management, Faculty of Law, Political Science and Management, SoranUniversity Author
  • Jalal Abdalla Muhamed 2Department of Technical Business Management, College of Technical Management, Sulaimani Polytechnic University Author
  • Ranje Mohamed Nori Department of Management Science, College of Administration and Economy, University of Zakho Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.47

کلیلە وشەکان:

ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا ، دڵنیایی کاری، زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، وانەبێژان

پوختە

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دەرخستنی کاریگەری ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا لەسەر ئاسایشی کاری وانەبێژان لە زانکۆ نێودەولەتیەکان لە هەرێمی کوردستان-عیراق. کە بۆ ئەم مەبەستە شێوازی چەندیەتی(ڕاپرسی) بۆ کۆکردنەوەی داتا بەکارهاتووە، کە بەشداربووان ١٧٠ وانەبێژ لە زانکۆ نێودەولەتیەکان پێک دەهێنن. دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوە ئاماژە بە رۆلی ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا دەکات لە بەدیهێنانی ئاسایشی کاری لە نیوان وانەبێژانی زانکۆ نێودەوڵەتیەکاندا.هەروەها ئەنجامەکان پێشانی دەدەن کە پەیوەندیەکی واتادار لە نیوان ڕەهەندەکانی ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا (کاری واتادار، هەستی کۆمەڵایەتی، وە هاوتابوون لەگەڵ بەهاکانی رێخراو) لەگەڵ  هەست کردن بە ئاسایش لە کاردا  ، زیاترلەوەش ئەم توێژینەوە گەییشتووتە ئەو دەرئەنجامەی کە ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا و ڕەهەندەکانی کاریگەریان لەسەر هەست کردن بە ئاسایشی کاری لە لایەن وانەبێژاندا هەیە.وە هەروەها دەرئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن کە هەستی کۆمەڵایەتی زیاتر لە هەموو ڕەگەزەکانی تری ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا کاریگەری هەیە لەسەر دروست بوونی هەست کردن بە ئاسایش لە کارەکانیان لەڵایەن وانەبێژاندا. لە کۆتاییدا بۆ زیاتر قۆلبوونەوە لە پەیوەندی ڕۆحانیەت لە شوێنی کاردا لەگەڵ ئاسایشی لە کاردا  پیشنیار کراوە بۆ بەکارهێنانی شێوازی چۆنایەتی لە توێژینەوەکانی داهاتوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Othman, Sardar Sabri, Jalal Abdalla Muhamed, and Ranje Mohamed Nori, trans. 2024. “کاریگەری ڕۆحانییەتی شوێنی کار لەسەر ئاسایشی کار لێکۆڵینەوەی شیکاری لەسەر بۆچوونی ستافی ئەکادیمی لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاسایش خوێندنی شیکاری لە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 1291-1315. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.47.

توێژینەوە هاوشێوەکان

31-40 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.