The process of Zero drafting in Kurdish language From the perspective of lexical morphological theory
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.21الكلمات المفتاحية:
نەخشە، داڕشتنی سفر، مۆڕفۆلۆژیی لێکسیکی، چین.الملخص
لە تیۆرەکانی مۆڕفۆلۆژیی مۆڕفیم بناغەدا، مۆڕفیمەكان بە بنەمای پڕۆسەکانی ڕۆنان دادەنرێن، بەڵام لە پڕۆسەیەکی وەک گۆڕین (داڕشتنی سفر)دا، تیۆرەكە ناتوانێت ڕۆنانی هەندێ وشە ڕوونبکاتەوە، وەک لە: [جوان] ADJ[جوان]N دا دیارە. لەم پڕۆسەیەدا هیچ گیرەکێک بەشداریی ڕۆنانەكە ناکات؛ بنەمایەک بۆ پیشاندانی یاسا ڕۆنانیەکانی ئەم وشانە نادۆزرێتەوە، کە بە پڕۆسەی داڕشتن تێدەپەڕن.
مۆدێلەکەی کیپارسکی لە تیۆری مۆڕفۆلۆژیی لێکسیکی، دەتوانێت نەخشەی ڕۆنانی ئەو وشانە دیاریبکات، کە بە پڕۆسەی داڕشتنی سفردا تێدەپەڕن. ئەویش بەپێی بنەمای نەخشە ڕۆنانیەکان تایبەتمەندیەکانیان لە زماندا دیاریدەکرێت. کاتێک وشەکان دەبنە بنکە، گیرەکەکان تەنیا ئەرکی گۆڕانی تایبەتمەندیەکانیان دەبێت. لێرەدا گۆڕانی تایبەتمەندیی وشەکان، پڕۆسەکان دیاریدەكات. لە زمانی کوردیدا هەموو پڕۆسەکانی داڕشتنی سفری یاسامەندانە لە دووەم چینی فەرهەنگیدا پێکدێن، جگە لەو کارانەی لە سینتاکسەوە دەگەڕێنەوە ناو فەرهەنگ، لەبەرئەوەی جێکەوتەی هێزی سەرەکییان دەگۆڕێت، لە یەکەم چینی فەرهەنگی دێن.