Original Articles

هۆكارەكانی دەركەوتنی ڕوخسارە ئەدەبیەكان لە ئەدەبی دانایی و پەند و ئامۆژگاری لە میسری كۆن

  • Salahddin Baqi Hussein Department of strategic Historical, Archaeological, and Cultural Studies. Faculty of Arts, Soran University, Soran, The Kurdistan Region, Iraq. Author
  • عماد عبدالقادر محمدسعید بەشی مێژوو، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان، زانكۆی ڕاپەڕین، ڕانیە، هەرێمی كوردستان، عێڕاق. Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2692.13

کلمات کلیدی:

میسری كۆن, ئەدەبی دانایی, هۆكار, ڕوخسار

چکیده

پوختە

شارستانیه‌تیی میسری كۆن یەكێكە لە كۆنترین شارستانیەتەكانی جیهان، بەتایبەت لەڕووی بەرهەمی ئەدەبیەوە، كە خاوەنی میراتێكی كەلتوری دەوڵەمەندی دانایی و پەند و ئامۆژگارییە، كە بۆتە سەرچاوەیەكی پڕ بەهای مێژوویی. ئەدیبان و نوسەران كە خاوەن پلە و پایەی وەزیفیی دیاربوون، پەند و ئامۆژگارییەكانیان تۆماركردووە، و ناوی خۆیان بەزیندوویی هێشتۆتەوە. بەوردبوونەوە تێیاندا درك بە هزر و ئەزموونی تاكی ئەو وڵاتە دەكرێت لەڕووی كایە جیاوازەكانی ژیانەوە.

بنچینەی ئەم جۆرە ئەدەبە لەم وڵاتەدا  بە پلەی یەكەم لەژێر كاریگەری ئاین دا بووە، ئەمیش بەڕۆڵی خۆی كاری كردۆتە سەر ڕەفتار و ئاكار و هەلسوكەوتەكانی تاكی ئەو وڵاتە، جا ئەو كەسانە لەهەر پێگەیەكی ئاینی و سیاسی و كارگێڕی و كۆمەڵایەتی دابن، دواتر بوونەتە پێناوێكی بەهێزی پەروەردە و گۆش كردنی نەوەكانی داهاتوو، تاكو بتوانن بەشێوەیەكی دروست لەناو كۆمەڵگە و كایە جیاوازەكانی بەڕیوەبردنی وڵاتدا ڕۆڵی خۆیان ببینن.

 ئەم توێژینەوەیە، بەشێوەیەكی وەسفی و شیكاری تیشك دەخاتە سەر كۆمەڵێك هۆكاری دەركەوتن و ڕوخسارە ئەدەبیەكانی لە دانایی و پەند و ئامۆژگاری لە میسری كۆن، بارودۆخی ژینگەیی و هزری و ڕۆشنبیریی ئەو وڵاتە وایانكردووە كه‌ خاوەنی چەندین ڕوخساری ئەدەبیی تایبەت بەخۆی بێت.

لە توێژینەوەكەدا، هەوڵدراوە هۆكار و ڕوخسارەكان لە چەندین ناونیشانی جیاوازدا ڕێك بخرێن، بەجۆرێك كە بابەتی جوگرافی و ئایینی و سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و چەندین ڕوخساری تایبەت لەخۆبگرێت. ئەم هۆكارانە وایانكردووە ئەم جۆرە ئەدەبە لەم وڵاتەدا دەربكەوێت و پەرەبسێنیت و گەشە بكات. ئەمە پەرچە كرداری تاكی ئەم وڵاتەیە بەرامبەر بە ژینگە و ئایین و بارودۆخە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Hussein, Salahddin Baqi, و محمدسعید عماد عبدالقادر, مترجمین. 2026. “هۆكارەكانی دەركەوتنی ڕوخسارە ئەدەبیەكان لە ئەدەبی دانایی و پەند و ئامۆژگاری لە میسری كۆن”. Twejer Journal 9 (2): 404-35. https://doi.org/10.31918/twejer.2692.13.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.