ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر پڕۆسه‌ی هەڵبژاردن هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.13پوختە
لەم توێژینەوەیەدا ئەو هۆكارانه‌ی خراونەتەڕوو، کە كار ده‌كه‌نه سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و ڕۆڵیان هەیە لە گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا. بەشێک لەو هۆکارانە بریتین له: پاشخانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدیۆلۆجیا، ئاین و ئابووری. كه هه‌ریه‌ك له‌م هۆكارانه بهراوردكراون به سروشتی هه‌ڵبژاردن و پڕۆسەی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستاندا چی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یان ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئه‌نجامدراون. لەم توێژینەوەیەدا هەردوو میتۆدی وەسفیی شیکاری و بەراوردکاری سوودیان لێ وەرگیراوە.
پاش ئەنجامدانی چەند خولێکی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی چەند قۆناغێک لە ناتەبایی و كاریگه‌ریی هۆكاری دەرەکی و هەڵکشان و داکشانی باری دارایی خەڵکی بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی، هۆشیاریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی بەرچاو گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە، ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و چاودێریکردن و وروژاندنی شەقامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. ئەگەر چی ئەو گۆڕانکارییانەی بەهۆی هەڵبژاردن دروستدەبن هێواش و لەسەر خۆن، بەڵام گۆڕانکارییەکان گرنگ و ستراتیژین و کاریگەریی درێژخایەنیان دەبێت لەسەر کۆمەڵگا، لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئەم کاریگەرییه کەمتر ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی سیاسی هێناوه‌ته ئاراوه كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گرنگییان پێده‌دات.