توێژینەوەی ڕەسەن

مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.14
  • دلاوەر شوکری باپیر زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب توێژەر
  • فاروق عزیز خالد زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب توێژەر

پوختە

مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خستنەڕووی (ئه‌و فۆڕمه‌ زمانییانه‌ی، كه‌ له‌ زمانی كوردیدا مێتافۆڕی چه‌مكییان تێدایه‌ و هه‌ستی شادی ده‌گه‌یه‌نن) مێتافۆڕە چەمکییە جیاوازەکانی شادی لە زمانی کوردیدا و بەراوردکردنیان لەگەڵ ئەو مێتافۆڕە جیاوازانەی، کە کۆڤیچش لە زمانی ئینگلیزی بۆ هەستی شادی خستوونەتیەڕوو.

  لەم توێژینەوەیەدا بۆ شیکردنەوەی داتاکانی هەستی شادی، پەیڕەوی ڕێبای کۆڤیچش کراوە، کە درێژەپێدەری بۆچوونەکانی لاکۆف و جانسۆنە، بەڵام زیاتر بایەخ بە شیکردنەوەی مێتافۆڕە هەستییەکانی مرۆڤ دەدات.

  مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردیدا خۆی لە چەندین مێتافۆڕی چەمکیی جیاوازدا دەبینێتەوە؛ هۆکاری بەبەرهەمیی ئەم جۆرە مێتافۆڕە چەمکییانەش بۆ هەبوونی چەندین بواری سەرچاوەی جیاواز دەگەڕێتەوە، کە دەوریان لە بەچەمککردنی هەستی شادیدا هەیە.

 لە بەراوردکردنی مێتافۆڕە چەمکییەکانی زمانەکانی کوردی و ئینگلیزیدا، دەرکەوتووە، کە (١١) مێتافۆڕی چەمکیی هاوبەش لە نێوان هەردوو زمانەکەدا هەن، هەروەها لە زمانی کوردیدا (١١) مێتافۆڕی چەمکیی شادی بەرچاودەکەوێت، کە لە زمانی ئینگلیزیدا نین، بە پێچەوانەشەوە لە زمانی ئینگلیزیدا (٤) مێتافۆڕی چەمکی هەن، کە لە زمانی کوردیدا بەرچاوناکەون.

کلیلە وشەکان: واتاسازیی زانینی، مێتافۆڕی چەمکی، هەستەکان، شادی.

Conceptual metaphors of happiness in Kurdish and English

This study is an attempt to identify and present different conceptual metaphors of happiness in Kurdish and compare them with the different metaphors that Kovićses has presented in English for the Emotion of happiness.

In this paper also followed the Kovićses approach to analyze the happiness emotion data, which is expanded of the approach of Lakoff and Johnson, but its more focuses on the analysis of human emotional metaphors.

The metaphor of the concept of happiness in Kurdish language it contains several different conceptual metaphors; The productivity of this type of conceptual metaphors is due to the existence of many different sources domain, that play a role in conceptualizing the emotion of happiness.

In comparing the data of Kurdish and English language, it was found that there are (11) same conceptual metaphors between the two of those languages, also in Kurdish language there are (11) metaphors of happiness, which are not found in English language, in contrast in English language we can see (4) conceptual metaphors, which are not found in Kurdish language.

کلیلە وشەکان: Cognitive Semantics, conceptual metaphor, emotions, happiness

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

باپیر دلاوەر شوکری, and خالد فاروق عزیز. 2023. “مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 615-44. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.14.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.