دیسلێکسیا لای قوتابییانی زانکۆ: بواری زانینی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2032.01کلیلە وشەکان:
دیسلێکسیا، بواری زانینی، قوتابییانی زانکۆ.پوختە
ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ئاستی بواری زانینیی دیسلێکسیا لای قوتابییانی زانکۆ. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی چەندێتی بەکارهاتووە و نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (٤١٤) قوتابیی زانکۆ، ٣١٠ (٧٤.٨٨٪) نێر و ١٠٤ (٢٥.١٢٪) مێ کە نموونەکە بە ڕێگای ناهەڕەمەکیی مەبەستدار هەڵبژێردرابوو. پاشان بە جێبەجێکردنی سەرجەم هەنگاوە سایکۆمەترییەکان پرسیارنامەیەکی (١٩) بڕگەیی بە شێوازی (Five-Likert-Scale) بنیاد نرا. لە دوای بەکارهێنانی یاسای (T. Test) دەرکەوت کە ئاستی بواری زانینیی دیسلێکسیا لەلای نموونەکە زۆر بەرزە، هەروەها ڕەگەزی نێر لە مێ زیاتر دووچاری بواری زانینیی دیسلێکسیا دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا لە دوای بەکارهێنانی یاسای (ANOVA) ئەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی زەبر بەر مێشکیان کەوتووە زیاتر دووچاری بواری زانینیی دیسلێکسیا دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی هیچ زەبرێک بەر مێشکیان نەکەوتووە و ئەو کەسانەی زەبر بەر لای چەپی مێشکیان کەوتووە ئاستی بواری زانینیی دیسلێکسیایان لەو کەسانە بەرزترە کە زەبر بەر لای ڕاستی مێشكیان کەوتووە. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی بۆ دەزگا فەرمییەکان پێشکەش کردووە.