پێشبینی بەرهەمهێنانی وزە لە نەوت و گازی سروشتی بە تۆڕە دەمارییە دەستکردەکان: نموونەی عێراق
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.49کلیلە وشەکان:
غازی سروشتی، نەوت، تۆڕی دەماری دەستکردپوختە
وزە پێویستیەکی حەتمییە بۆ ژیانی مرۆڤ. ژیانی مرۆڤ گەشەیەکی بنەمادار بە وزە نیشان دەدات. پێویستی وزەی کۆمەڵگا گەشەسەندووەکان بەهۆی هۆکاری دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە بەردەوام زیاد دەکات. هەموو کۆمەڵگایەک هەوڵدەدات بە بەکارهێنانی هەندێک سەرچاوە ئەم پێویستییە وزەیەی کە لە زیادبووندایە دابین بکات. عێراق پێویستییەکانی وزە کە لە گەشەکردندایە زیاتر لە نەوت و گازی سروشتییەوە دابین دەکات. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بڕی ئەو وزەیەی کە عێراق بۆ ماوەی دە ساڵ لە نەوت و گازی سروشتی بەرهەمی دەهێنێت بە بەکارهێنانی مۆدێلی تۆڕی دەماری دەستکرد خەمڵێندراوە، کە لە زۆر بواردا بەکاردێت چونکە توانای خەمڵاندنی بەرزی هەیە. بڕی ئەو وزەیەی کە لە گازی سروشتی و نەوت لە عێراق لە نێوان ساڵانی ١٩٧٢ بۆ ٢٠٢٢ بەرهەم هاتووە، وەک داتای ساڵانە وەرگیراوە. دوای ڕاهێنانی داتاکان، ئەو کێشانە دیاریکران کە کەمترین پەراوێزی هەڵەیان هەبووە، و خەمڵاندنەکە کراوە. بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕی دەماری دەستکرد، خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی وزە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە جیا بۆ نەوت و گازی سروشتی کرا. پێشبینی دەکرێت عێراق زیاتر وزە بە بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی وەک نەوت و گازی سروشتی لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٣٢ بەرهەم بهێنێت، ئەم توێژینەوەیە دەبێتە سەرچاوەیەکی یارمەتیدەر بۆ دەوڵەتی عێراق لە داڕشتنی سیاسەتی وزەی داهاتووی.