Original Articles

ئاسایشی دەروونی و پەیوەندی بە دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن لای قوتابییانی زانکۆ

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.17

چکیده

ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیه‌دا زانینی ئاستی هەریەک لە گۆڕاوەکانی ئاسایشی دەروونی، دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن لای قوتابییانی زانکۆی سۆران، هەروەها زانینی پەیوەندی لە نێوان ئەم سێ گۆڕاوەدا. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە قوتابییانی زانکۆی سۆران و نموونەی توێژینەوە لە (532) قوتابی پێکدێت. لەم توێژینەوەیەدا بۆ کۆکردنەوەی داتاکان پشت بە میتۆدی وەسفی و چەندێتی بەستراوە و داتاکان لە ڕێگەی بەرنامەی (SPSS) دەرهێندراون و شیکراونەتەوە. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیان دەرخستووە کە ئاسایشی دەروونی لای نموونەی توێژینەوە نزمە، هەروەها نموونەی توێژینەوە بە ئاستێکی نزم هەست بە دڵەڕاوکێی داهاتوو دەکەن. لەبەرانبەردا ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوە پیشاندەدات کە نموونەی توێژینەوەکە ئاراستەیان بەرانبەر بە کۆچکردن بەڵگەداری ئامارییە و نموونەی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی نزم ئاراستەیان بەرانبەر بە کۆچکردن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوه‌کانی ئاسایشی دەروونی و دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن بەڵگەداری ئامارییە. لە کۆتاییدا توێژەر بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی کە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی بۆ لایەنی پەیوەندیدار خستۆتەڕوو.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

رضا آراز حکيم, و انور سعدالدين حسن, مترجمین. 2024. “ئاسایشی دەروونی و پەیوەندی بە دڵەڕاوکێی داهاتوو و ئاراستە بەرانبەر بە کۆچکردن لای قوتابییانی زانکۆ”. Twejer Journal 6 (2): 713-71. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.17.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.