الحوكمة البيئية ودورها في الإفصاح المحاسبي البيئي للوحدات الاقتصادية- دراسة استطلاعية لآراء عينة من الأكاديميين في تخصّص المحاسبة في الكلية التقنية الإدارية أربيل
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.29کلمات کلیدی:
حوکمڕانی ژینگەیی، ئاشکراکردنی ژمێریاری ژینگەیی، ئەدای ژینگەیی.چکیده
ئامانج لە توێژینەوەکە ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی حوکمڕانی ژینگەیە لە ئاشکراکردنی ژمێریاری ژینگەیی لە ڕوانگەی ئەکادیمییەکان لە پسپۆڕی ژمێریاری لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، کێشەی توێژینەوەکە لە دەوری سەرهەڵدانی کێشە ژینگەییەکان دەسوڕێتەوە کە یەکە ئابوورییەکان لە ڕێگەی ئەو چالاکییانەی کە پراکتیزەیان دەکەن دەیگەیەنن بە ژینکە و هەروەها چۆنیەتی ئاشکراکردنیان لە ڕێگەی چالاککردنی ڕۆڵی حوکمڕانی ژینگەیی و پابەندبوون پێیەوە. لە ژێر ڕۆشنایی ئەم کێشەیە پرسیاری توێژینەوەکە داڕێژرا. بە مەبەستی تاقیکردنەوەی گریمانەکانی توێژینەوەکە، پرسیارنامەیەک داڕێژرا و بەسەر نمونەیەک لە ئەکادیمیستەکانی بواری ژمێریاری لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر دابەشکرا و پرۆگرامی (SPSS IBM V.26 ) بۆ شیکردنەوەی داتاکان بەکارهێنرا. بە پشتبەستن بەمانەی سەرەوە، توێژینەوەکە گەیشتە کۆمەڵێک ئەنجام، گرنگترینیان ئەوەیە کە حوکمڕانی ژینگەیی بە یەکێک لە گرنگترین میکانیزمە کاریگەرەکانی کارکردن دادەنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە ژینگەییەکان کە بەهۆی یەکە ئابوورییەکانی ئەو ژینگەیەی کە لێیەوە کاردەکەن دروست دەبێت، وە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخست کە پەیوەندییەکی ئاماری گرنگ لە نێوان حوکمڕانی ژینگەیی و ئاشکراکردنی ژمێریاری ژینگەییدا هەیە، هەروەها کاریگەرییەکی ئاماری بەرچاوی گۆڕاوە سەربەخۆکە لە گۆڕاوە وابەستەکراوەکەدا هەیە، و بەم پێیە توێژینەوەکە پێشنیار دەکات بە دروست کردنی ڕێکخراوێکی پیشەیی کە کاربکات لەسەر دانانی ستانداردە پیشەییەکانی پەیوەست بە ئاشکراکردنی ژمێریاری ژینگەیی و چاودێریکردنی بەکارهێنانیان لەلایەن دەسەڵاتە ڕێکخەرەکانەوە، و کارکردن بۆ پەرەپێدان و نوێکردنەوەی ئەو یاسایانەى کە لایەنی ژینگەیی لەخۆدەگرێت بە مەبەستی ڕێنماییکردنی یەکە ئابوورییەکان.