بەراوردی گوتاری بەرەنگاری لە شیعری هاوچەرخی کوردی و ئاشووری دا (1975-1991)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2692.10کلیلە وشەکان:
گوتار، شیکردنەوەی گوتار، بەرەنگاری،پوختە
گوتار، سیستمێکە لە زمان و کردە کۆمەڵایەتییەکان. لە سیاقێکی مێژوویی، سیاسی و کلتووریدا، مانا بۆ بابەتەکان دیاری دەکات. نەتەوەی کورد و ئاشووری، لە ماوەی نێوان (1991-1975) بە بڕیاری سیاسی و یاسایی دەستووری کاتی عێراق، چەوسێندراون. بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری نەرێنی بڕیارەکان و چۆن شاعیر توانوویەتی ئاستی هۆشیاری و هەستی نەتەوەیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئایدیۆلۆژیای بەعس، میتۆدی گوتارشیکاری ڕەخنەیی بەکارهێندراوە، چونکە دیالێکتیکییە و کاریگەری بڕیارەکان لەنێو دەقەکان دەخوێنێت.
خوێندنەوەی گوتاری بەرەنگاریی نێو دەقەکان و بەراورد کردنیان، لە زۆر لاوە هاوشێوەبوونە، یەک سەنگەری، یەک چارەنووسی، یەک مێژوو و یەک جوگرافیا، بەڵام لە ئامانج، یادگەی دەستەجەمعی، ئامراز، هێزی سیاسی و سەربازی (پێشمەرگە) و دانپێدانانی نێو دەوڵەتی جیاوازە. لەلایەکی تردا، گوتاری کوردی، ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی بەعس بووەتەوە، بەڵام گوتاری ئاشووری، خۆی پاراستووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی بەعس و بە مەنهەجی، واتە توزیفکردنی رەمزی ئایینیی و نەتەوەیی و مێژوویی، گوتارەکەی ئاراستەی هاوزمانانی کردووە.