Original Articles

Compound Nouns of Central Kurdish From the Perspective of Categorization Theory

  • بڵاو کرایەوە 2025-01-15
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 4 (2024): بەرگی ٧ - ژمارە
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2574.46
  • Ali Hamad Osman Kurdish Department, Faculty of Education, Soran University, Soran Author
  • Diler Sadiq Kanaby Kurdish Department, Faculty of Arts, Soran University, Soran Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2574.46

کلیلە وشەکان:

پۆلبەندی، ناوی لێکدراو، مۆڕفۆلۆجیی زانینی، پێشنموونە، پەراوێز.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: ناوی لێكدراو لە كوردیی ناوەڕاستدا لە ڕوانگەی تیۆری پۆلبەندیەوە، هەوڵێكە بۆ شیكردنەوەی ناوی لێكدراو لە ڕوانگەی تیۆری پۆلبەندی، لە چوارچێوەی  مۆڕفۆلۆجیی زانینیدایە. گرینگیی توێژینەوەکە لەوەدایە، كە یەكەمین كار دەبێت بە زمانی کوردی و لەسەر وشەی لێکدراوی کوردیی ناوەڕاست لە ڕوانگەی  ئەم تیۆرە و لە چوارچێوەی مۆڕفۆلۆجیی زانینیەوە ئەنجامدرابێت. ئامانجی توێژینەوەکە پۆلبەندیی ناوە لێکدراوەکانە بە پشتبەستن بە ئەزموون و توانا زەینیەکانی مرۆڤ  بە پێی تیۆری ناوبراو. ناوە لێکدراوە بەکارهاتوەکان لە توێژینەوەکە، داتای كتێبخانەیین و لەو سەرچاوانە وەرگیراون، کە لەم توێژینەوەیەدا بەکارهاتوون. توێژینەوەكە لە پێشەكی و دوو پار پێكهاتوە لەگەڵ ئەنجام و لیستی سەرچاوەكان. لە پاری یەکەمدا، پوختەیەکی مۆڕفۆلۆجیی زانینی و تیۆری پۆلبەندی دەخرێتەڕوو. لە پاری دووەمدا، پەیوەندیی نێوان سەرە و دیارخەر، لە چەمکی بەشەڕۆنانەکانی ناوی لێکدراوی کوردیی ناوەڕاست، بەپێی تیۆرەکە شڕۆڤەدەکرێت. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا توانراوە، کە لە ڕێگای پەیوەندیی چەمکی، بەشەڕۆنانی ناوە لێکدراوەکانی کوردی، کە فۆڕمی وشەکە دیاریدەکەن، بە پێی لێکچوونیان بەسەر پێشنموونە و پەراوێزدا دابەشبکرێن. 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Hamad Osman , Ali, and Diler Sadiq Kanaby, trans. 2025. “Compound Nouns of Central Kurdish From the Perspective of Categorization Theory”. گۆڤاری توێژەر 7 (4): 1245-79. https://doi.org/10.31918/twejer.2574.46.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 54

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.