فراوانبوونی دەسەڵاتی سیاسی و ئابووریی بەریتانیا لە ئێران ١٨٤٨-١٨٩٦
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.02پوختە
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و بەریتانیا لە ساڵانی ١٨٤٨ - ١٨٩٦ لە ڕووی سیاسی و ئابووری گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە لەم ماوەیەدا بەریتانیا توانی چەندین جیاوکی سیاسی و ئابووری بەدستبهێنێت کە لە بواری سیاسی و ئابووری و سەربازی و ستراتیژی سوودی لێیانەوە بینیوە بە تایبەتی لە ململانێکانی لەگەڵ ڕووسیا کە بە ڕکابەری خۆی دەزانی لە بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی لە ئێران و ناوچەکە، هەروەها گرنگیی ئێران لە ڕووی پێگەی جوگرافییەوە و نزیکی لە وڵاتی هیندستان کە شوێنی دەسەڵاتی بەریتانیا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها ڕۆڵی بەریتانیا لە نەهێشتنی شۆڕشەکانی ناوخۆی ئێران کە هەڕەشە بوون لە سەر بەرژەوەندییەکانی، ئەو پەیوەندییانە تا کۆتایی سەردەمی ناسرەدین شاە بەم جۆرە مانەوە، دەکرێ بڵێین مملانێی نێوان هەردوو دەوڵەتی زلهێز و هەوڵدانیان بۆ زیاتر چەسپاندنی دەسەڵات و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانیان هۆکارێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ بەهێزبوونیان و دەستێوەردانیان لە کاروباری ئێران.