Original Articles

شوێنەواری سرێشمە و گەنجینەی سکە سلوکییەکانی

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.19
  • عبدالوهاب سلێمان شوێنەواری سۆران Author
  • دلشاد عزیز مارف زانکۆی سلێمانی image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.19

کلیلە وشەکان:

سرێشمە، گەنجینە، سکە سلوکییەکان، تیتڕا دراخما

پوختە

سرێشمە گوندێکە دەکەوێتە باکووری ناحیەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران، سرێشمە هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی گرنگی هەبووە، بە چەندین دەربەندەوە بەسترابووە و، و کاروانە بازرگانییەکانی پێدا تێدەپەڕین و دەربەندەکانی گەلی عەلی بەگ و دۆڵی ئالانە و سپیلکی پێکەوە دەبەستەوە.

ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر دۆزینەوەی گەنجینەی سکە سلوکییەکانی سرێشمە، هەوڵدەدەت وەڵامی چەند پرسێکی توێژینەوەیی دەربارەی ئەم گەنجینەیە بداتەوە، و تێیدا وردەکاریی دۆزینەوەی ئەم گەنجینەیە، مێژووی ئەم سکە سلوکییانە، و ژمارەی ئەو پاشا سلوکییانەی کە سکەکانیان لەم گەنجینەیەدا دۆزراوەتەوە، جۆری مادە و پێکهاتەی سکەکان، پەیوەستکردنەوەی بەجێهێشتنی ئەم گەنجینەیە لەنێو ئەم دەربەندانەی سرێشمەدا بە ڕووداوە مێژووییەکانی کۆتایی دەوڵەتی سلوکییەوە، و گرنگیی ئەم گەنجینەیە بۆ توێژینەوەکانی سکەناسی سلوکی و بارودۆخی سیاسی و ئابووریی سلوکییەکان لە زاگرۆس و مێسۆپۆتامیا گفتوگۆیان دەکرێت و دەخرێنەڕوو، و ئەنجامەکانی کنەوپشکنین و ڕووپێوییەکانی دەوروبەری سرێشمەش گفتوگۆ دەکرێن. 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سلێمان عبدالوهاب, and مارف دلشاد عزیز, trans. 2023. “شوێنەواری سرێشمە و گەنجینەی سکە سلوکییەکانی”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 847-78. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.19.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.