كەسێتیی قسەكەری ڕەسەن لە نێوان ئەفسانە و زانستدا (هەڵەتێگەیشتنی چەمكییانەی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/4wwd4e53پوختە
لێكۆڵینەوەی (كەسێتیی قسەكەری ڕەسەن لە نێوان ئەفسانە و زانستدا- هەڵەتێگەیشتنی چەمكییانەی زاراوە زانستییە ئینگلیزییەكانی "وانەی زانست"ی پۆلی یەكەم وەك نموونە) هەوڵدەدات شرۆڤەی گرنگیی چەمكی (قسەكەری ڕەسەن) لە زماندا بە گشتی و لە زمانی كوردیدا بە تایبەتی، بكات. بەمشێوەیە لێكۆڵینەوەەكە دەیەوێت لە ڕوانگەی زمانەوانیی كارەكییەوە بە شێوەیەكی گشتی و تایبەتریش لە گۆشەنیگای چەمكی (پێناسی زمانی)یەوە بەهای قسەكەری ڕەسەن و پێناسی قسەكەری ڕەسەن بنوێنێت. تێڕوانین و بیرۆكەی ئەم لێكۆڵینەوەیە گرنگییەكی تایبەتی بۆ چەمكی زمانی دایك هەیە، كە زمانی یەكەمە، كە قسەكەری ڕەسەنی هەر زمانێك زمانی پێیدەپژێت، هەروەها ئەم لێكۆڵینەوەیە باوەڕیوایە، كە ئەم زمانی یەكەمە تەنها بنەمایەك نییە بۆ پاراستنی زمانەكان، بەڵكو بنەمایەكیشە بۆ پێواژۆی فێربوون و گەشەی ئاوەزی قسەكەری ڕەسەن. هەربۆیە پێواژۆی فێربوونی قسەكەری ڕەسەن بە زمانی یەكەم پێواژۆكە ئاسان و خێرا دەكات. ئەمە جگە لەوەی دوریشی دەخاتەوە لە هەڵە تێگەیشتنی چەمكییانەی زاراوە زانستییەكانی زانستە پەتییەكان و زانستە كۆمەڵایەتییەكان.