لێکۆڵینەوەیەک لە خولەکانی نووسینی ئەکادیمی لە بەشەکانی EFL لە ئاستی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.52کلیلە وشەکان:
نووسینی ئەکادیمی، بەشەکانی زمانی ئینگلیزی ، ڕێبازە نەریتیەکان، هەڵسەنگاندنی بەردەوام، فیدباکی کۆتاییپوختە
ئامانجی ئەوەیە کە لێکۆلینەوە لە سیاسەتی بەرەوپێش بردنی بابەتەکانی نووسینی ئەکادیمی لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان- عێراق بکات. ڕێبازی توێژینەوەی چۆنایەتی لە توێژینەوەکەدا بەکارهاتووە، چاوپێکەوتنی نیمچە-داخراو وە ئامرازی کۆکردنەوی بۆ کۆکردنەوەی داتای توێژینەوە بە کارهێنراوە، هەروەها بەشداربووان بریتی بوون چوار لە سەرۆکی لێژنەی زانستی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان، لە بەر ئەوەی بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوان لە کاروباری زانستی بەشەکان بەرپرسن. داتا بەدەست هێنراوەکان لە ڕێگەی میتۆدی شیکاری وەسفیی بابەتییەوە شیکاریان بۆ کراوە. بەڵام ئەنجامەکان دەریانخست کە بەشەکانی فێرکرنی زمانی ئینگلیزی سیاسەتێکی روونیان هەیە لە پەرەپێدان و پێشکەشکردنی بابەتەکانی نووسینی ئەکادیمی، بەڵام پێویستیان بە باشترکردن و ڕێکخستن هەیە. هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە فێرخوازی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بیانی پێویستی و ئالنگاری هاوبەشیان لە نووسینی زمانی ئینگلیزی هەیە، وەک نووسینی پەرەگراف و وتار و زانیاری ناتەواو لەسەر شێواز و یاساکانی نووسینی ئەکادیمی. جگە لەوەش، گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە مامۆستایان ڕێبازی نەریتی و شێوازی فێرکاری کۆن بەکاردەهێنن. هەروەها شێوازی هەڵسەنگاندنی بەردەوام بەکاردەهێنرێت، و فیدباک و سەرنج لە سەر نووسینە بەرهەمهێنراوەکان لە لایەن فێرخوازان پێشکەش ناکەن . لە کۆتاییدا، توێژینەوەکە پێشنیاری کردووە بۆ دیاریکردنی پێداویستی و ئالنگارییەکانی فێرخوازان بە شێوەیەکی سیستماتیکی کە تاقیکردنەوەی ئەنجام بدرێت.