Genocide in an Islamic Perspective: Anfal Campaign as a Case Study
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.27کلیلە وشەکان:
جینۆساید، ڕوانگەی ئیسلامی، هەڵمەتی ئەنفالپوختە
ئەم توێژینەوەیە ئامانجی خۆێندنەوەی جینۆسایدی کوردە لە ڕوانگەی ئیسلامییەوە، بەو پێیەی کە هەڵمەتەکانی ئەنفال وەک توێژینەوەی کەیس لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. من پشتم بە ڕێبازی کۆکردنەوەی زانیاری بەستووە بۆ کۆکردنەوەی بۆچوونی زانایانی ئیسلامی، وەک ئەندامی ژمارەیەکی بەرچاو لە دامەزراوە ئیسلامییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا کاردەکەن، لەوانە ئەنجومەنی فقهی ئیسلامی، ئەکادیمیای فیقهی ئیسلامی نێودەوڵەتی، ئەزهەر لە میسر، و یەکێتی نێودەوڵەتی زانایانی موسڵمان، وە ڕێبازی شیکاری و بەراوردکاری بۆ شیکردنەوەی بۆچونی زانایان وە بەراورد کردنیان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک سەبارەت بەو بابەتەی. دەرئەنجامەکان دەیسەلمێنن کە قورئانی پیرۆز هیچ ئاماژەیەکی پەیوەست بە چەمکی جینۆسایدەوە نەکردووە بەو شێوەیەی کە لەلایەن ڕێککەوتننامەی ڕێگریکردن و سزادانی تاوانی جینۆساید (CPPCG) لە ساڵی 1948 کردویەتی بەلکو قورئانی پیرۆز ئاماژە بە مانای سەرەکی تاوانی جینۆساید دەکات، وە هۆکاری سەرەکی لە پشت پەسەندکردنی زاراوەی ‘ئەنفال’ لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بۆ وەسفکردنی جینۆسایدی کورد بەم زاراوەیە تەنها بۆ ورژاندنی هەست و سۆزی خەلک و کۆمەڵگا ئیسلامییەکان، و بۆ شێواندنی راستی تاوانەکە لەلایەن بۆچونی گشتی. دواجار بەداخەوە ناوەندە فەتواکانی ئایینی لە جیهانی ئیسلامیدا تا ئێستا فەتوا و هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر جینۆسایدی کورد دەرنەکردوە، هۆکاری ئەم پشتگوێ خستنە روون نیە.