The Kurds’ Intelligence and Consciousness in the View of British Travelers (1900-1932)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.42کلیلە وشەکان:
کورد، گەڕیدەکان، بریتانی، ڕۆشنبیری، خوێندەواری، دواکەوتووییپوختە
لەم لێکۆڵینەوەیەدا، تیشک دەخرێتەسەر لایەنی ڕۆشنبیری و شێوازی بیرکردنەوەی کوردان لە دیدی گەڕیدە بریتانیەکان لە سێیەکی یەکەمی سەدەی بیستەم. گەڕیدە بریتانیەکان گەلێک زانیاریان لە سەر کورد و کوردستان درکاندوە لەو ماوەیەدا. بەرهەمەکانیان بوونەتە سەرچاوەی ڕەسەن. بۆیە کاتێک باس لە لایەنی ڕۆشنبیری و هۆشیاری کوردەکان دەکەن، زۆرجار باسی دواکەوتوویی و خۆشباوەڕی و ساویلکەییان دەکەن. لەبەرئەوە لێکۆڵینەوە دەکەین، تاوەکو بزانین، ئایا ئەمە بە مەبەست دراوەتە پاڵ کوردەکان یاخود سروشتی کورد وایە؟ ئایا لەو سەردەمە، تاچەند ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنی کوردان بە پێشکەوتوو دەبینن؟ هۆکارەکان چین؟ ئەمە چ کاریگەریەکی کردۆتەسەر ناوبانگی کورد؟ لە ڕووی مێتۆد و چۆنیەتی کۆکردنەوەی زانیاری و داڕشتنەوە، لەم توێژینەوەیەدا، سەرەتا شیکردنەوە بۆ تۆمار و یاداشتەکانی گەڕیدەکان دەکەین و لەگەڵ مێژووی کورد و کوردستان بەراوردی دەکەین، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی تر لەو سەردەمە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ڕاست و دروست لە سەر ڕەوشی ڕۆشنبیری کوردەکان.