فاعلية البرنامج الإرشادي في تنمية الانسجام النفسي لدى النساء المعنفات دراسة شبه تجريبية في تخصص الإرشاد
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.42پوختە
ئەم توێژینەوەیە ئامانجی دیاریکردنی کاریگەری بەرنامەیەکی ڕاێنماییە لە پەرەپێدانی هاوئاهه‌نگی ده‌روونی لای ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توندوتیژیان له به‌رامبه‌ر كراوه، نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێك هاتبوون له (20) خانم له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان له هه‌ولێر، توێژه‌ر نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی دابه‌شكرد بۆ دووگروپ، گروپی (ئه‌زمونگه‌ری)كه پێكهاتبوون له (10) خانم وگروپی (كۆنتڕۆڵكراو) پێكهاتبوون له (10) خانم، شێوه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه به جۆرێك بوو كه هه‌ردوو گروپ یه‌كسان بوون له ڕووی (ته‌مه‌ن، ئاستی خوێندن، باری دارایی، باری خێزانی، جۆری ئه‌و توند‌و تیژیه‌ی له به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه)، پاشان توێژەر هه‌ستا به بنيادنانى به‌رنامه یه‌كی ڕێنمایكردن بۆ گروپی (ئه‌زمونگه‌ری) به پێی تیۆری مەعریفی-ڕەفتار (ئارۆن بیك)، به‌رنامه‌ی ڕێنمایكردنهكه پێك هاتبوو له (14) دانیشتنی ڕێنمایی، به‌شێوه‌ی سێ دانیشتن لە هەفتەیەکدا، ماوەی هەر دانیشتنێک (60) خولەک بوو، بۆ پێوانی ئاستی هاوئاهه‌نگی ده‌روونی لای نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه، توێژه‌ر پشتی به ستوه به پێوەری (سالم، 2018) كه پێکهاتبوو له (36) بڕگه، پاشان توێژه‌ر هه‌ستاوه به ده‌رهێنانی ڕاستگۆیی ڕواڵەتیی وڕاستگۆیی وه‌رگێڕان بۆ پێوه‌ره‌كه له ڕێگه‌ی نیشاندانی پێوه‌ره‌كه به چه‌ند شاره‌زایه‌ك له بواری ده‌روونناسی وپێوان وهه‌ڵسه‌نگاندن، توێژه‌ران هه‌موو بڕگهكانیان په‌سند كردوه، واتا هیچ بڕگه‌یه‌ك لانه‌دراوه، پاشان توێژه‌ر هه‌ستاوه به ده‌رهێنانی جێگری بۆ پێوه‌ره‌كه بە بەکارهێنانی دوو ڕێگە، یەکەم (ڕێگه‌ی دوبارە تاقیکردنەوە)، بەهای جێگری پێوه‌ره‌كه به‌م ڕێگایه (0.89) بوو، دواتر توێژه‌ر هه‌ستاوه به ده‌رهێنانی جێگری به ڕێگه‌ی ( دووكه‌رت بوون) به‌های جێگیری بۆ پێوەرەکه (0.82) وئامانجی توێژینەوەکە بەدەستهێنانی ئەم گریمانانەی خوارەوە بوو له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه: