كاریگه‌ری پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێوده‌وڵه‌تی (620) سود وه‌رگرتن، له كاری وردبینیكه‌ری شاره‌زا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی چأودێری ژمێركاری و باشتركردنى كوالێتیی وردبینی، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه بۆ بۆچوونی ژماره‌یه‌ك، له مامۆستایانی زانكۆ و چأودێران
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.44پوختە
ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه په‌یوه‌سته به ده‌رخستنی كاریگه‌ری پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێوده‌وڵه‌تی (620) سود وه‌رگرتن، له كاری وردبینیكه‌ری شاره‌زا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی چأودێری ژمێركاری و باشتركردنى كوالێتیی وردبینی، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەکە و تاقیکردنەوەی گریمانەکه‌ی، داتا‌کان لە ئەدەبیات و توێژینەوە پەیوەندیدارەکانی پێشوودا کۆکرانەوە، کە لە ڕێگەیانەوە داتای لأوەکی بەدەست هێنران، کە چوارچێوەی تیۆری پێکهێنا بۆ توێژینەوەکە، وه له‌چوارچیوه‌ی كرداری تویژینه‌وه‌كه پرسیارنامەیەک داڕێژرا کە لەگەڵ بابەتی توێژینەوەکە و گریمانەکه‌ی بگونجێت، (120) پرسیارنامە دابەشکرا، به‌سه‌ر (50) چأودێری ژمێركاری، هه‌روه‌ها بەسەر (30) ژمێریارانی یاسایی و (40) مامۆستای زانكۆ. توێژینەوەکە پشتی بە شێوازی شیکاری داتا‌کان به‌ستووه، بە بەکارهێنانی بەرنامەی ئاماری (SPSS) و تاقیکردنەوەی گریمانەى توێژینه‌وه‌كه. به‌مشێوه‌یه توێژینەوەکه‌مان گەیشت به کۆمەڵێک ئەنجام، کە گرنگترینیان ئه‌مه‌یه: هەرکاتێک چأودێرانی ژمێركاری پابەند بن بە پراكتیككردنی پێوه‌ری وردبینیی نێودەوڵەتی (620)، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی ئاستەکانی سەربەخۆییی چأودێری ژمێركاری و بەم شێوەیە باشترکردنی کوالێتی وردبینی، توێژينه‌وه‌كه پێشنیاز ده‌كات: به کارکردن بۆ ئاراستەکردنی گرنگیدانی فەرمانگەکانی وردبینی و چأودێرانی ژمێركاری بە پێویستی پراكتیككردنی (IAS 620) و ئەنجامدانی توێژینەوە و توێژینەوەکانی پەیوەست بە پێوه‌ره نێودەوڵەتییەکانی وردبینی بە هأوکاری لەگەڵ ئەکادیمییەکان، بە مەبەستی قوڵکردنەوەی پانتایی زانیاریی تیۆری و کارپێکرأو و هأوبەشکردنی لە نێوان هەردو لایەندا.