توێژینەوەی ڕەسەن

دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و پەیوەندی بە ئاستی خواستی ئەکادیمی لای قوتابییانی زانکۆ

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): بەرگی 6 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.18
  • پۆڵا عبدالصمد محمود زانکۆی ڕاپەڕین توێژەر
  • خالص احمد حکیم Soran University image/svg+xml توێژەر
  • خالص احمد حکیم Soran University image/svg+xml توێژەر

پوختە

دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و پەیوەندی بە ئاستی خواستی ئەکادیمی لای قوتابییانی زانکۆ

ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا زانینی ئاستی دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی، زانینی ئاستی خواستی ئەکادیمی و دۆزینەوەی پەیوەندییە لە نێوان دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و ئاستی خواستی ئەکادیمی لای نموونەی توێژینەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە قوتابییانی زانکۆی سۆران، نموونەی توێژینەوەکەش پێکدێت لە (٥٠٠) قوتابیی زانکۆی سۆران. توێژەر لەم توێژینەوەیەدا بۆ دەستکەوتنی داتا و زانیارییەکانی پشتی بە میتۆدی وەسفی و چەندایەتی بەستووە و لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاپرسییەوە داتاکانی دەستخستووە، سەبارەت بە گۆڕاوی دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی توێژەر پێوەرێکی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە، سەبارەت بە گۆڕاوەی ئاستی خواستی ئەکادیمی، توێژەر پشتی بە پێوەر (الجبوري، ٢٠٠٢) بەستووە. ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوە دەردەخات کە ئاستی دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی لە ئاستێکی مامناوەند پیشاندەدرێت و ئاستی خواستی ئەکادیمیش لە ئاستێکی بەرزدایە. سەرەڕای ئەوەش ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوەش دەردەخات کە پەیوەندییەکی نەرێنی لە نێوان دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و ئاستی خواستی ئەکادیمیدا پیشاندەدرێت. لە کۆتاییشدا توێژەر بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی ئەم توێژینەوەیە پێی گەیشتووە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی خستۆتەڕوو. 

کلیلە وشەکان: دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی، ئاستی خواستی ئەکادیمی، قوتابییانی زانکۆ.

Career future anxiety and its relationship to the level of academic aspiration among university students

The main objective of this study is to know the level of career future anxiety, to know the level of academic aspiration and to find the relationship between career future anxiety and the level of academic aspiration of the study sample. The population of this study is university students and the sample consists of (500) students of Soran University. In this study, the researcher relied on quantitative descriptive method and obtained the data through survey form. Regarding the variable of career future anxiety, the researcher prepared a scale for this purpose, regarding the variable of academic aspiration level, the researcher relied on the scale (Al-Jubouri, 2002). The results of that study show that career future anxiety levels are displayed at medium levels and academic aspiration levels are also at high levels. Moreover, the results of that study also show that a negative relationship is shown between career future anxiety and level of academic aspiration. Finally, the researcher makes some recommendations based on the results of this study.

کلیلە وشەکان: career future anxiety, academic aspiration level, university students.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمود پۆڵا عبدالصمد, حکیم خالص احمد, and حکیم خالص احمد. 2023. “دڵەڕاوکێی داهاتووی پیشەیی و پەیوەندی بە ئاستی خواستی ئەکادیمی لای قوتابییانی زانکۆ”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 793-846. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.18.

توێژینەوە هاوشێوەکان

41-49 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.