توركیا و ههرێمی كوردستان: ئابووری یان ئاسایش، توركیا بهدوای كامیاندا دهگ
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2032.06کلیلە وشەکان:
تورکیا، هەرێمی کوردستان، ئاسایشی هەرێمیی ئاڵۆز، وزە، پ. ک. ک، ڕیفراندۆمپوختە
ئەم توێژینەوە بهشێوهیهكی چڕ بهدوایی وەڵامی ئەوەدا دهگهڕێت، كه ئایا پەیوەندییەکانی توركیا و ههرێمی کوردستان له سهر چ بنهمایهك داڕێژراون؟ توركیا چی له ههرێمی كوردستان دهوێت؟ لە ڕاستیدا زۆربەی ئەو توێژینەوانەی کە تا ئێستا نوسراون وای دەبینن کە پاڵنەری سەرەکیی ئەو پەیوەندییانەی ئەنقەرە و هەولێر پاڵنەرێکی ئابوورییە، بە تایبەتیش فاکتەری وزە و پێداویستیی تورکیا بۆ ئەم بوارە. بەڵام ئەوەی ئەم توێژینەوەیە لە ئەوانی تر جیادەکاتەوە ئەوەیە، کە توێژینەوەکە دەیەوێت بیسەلمێنێت، پاڵنەری سەرەکیی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان پاڵنەرێکی ئاسایشییە – Security ئینجا دواتر پاڵنەری ئابووری و پرسەکانی وزە. ئەمەش ئەو دەرەنجامەیە کە لەو توێژینەوەیەدا پێیگەیشتووین.
هەڵبەتە ئەمە بە مانای نكوڵیكردن نییە لە فاكتەری ئابووری، بەڵكو بەو مانایە دێت كە وێنە گەورەكەی ئەم پەیوەندییانە كۆمەڵێك فاكتەری ترن كە بە تەواوی دهچنه چوارچێوهی پرسی ئاسایشی هەرێمیی ئاڵۆز- Regional Security Complex، بۆیە سروشتی كێشەكانی هەرێم و تورکیا و هەروەها بەربەستی بەردەم پەیوەندییەکانی هەردوولاش بە زۆری لە ئاستی ئاسایشی ئاڵۆزدا ڕوودەدەن نەک لەسەر ئاستی ئابورری، واتا کاتێک کێشەکە پەیوەندی بە بوارێکی ئاسایشی یان سیاسیی تورکیاوە دەبێت، بۆ نموونە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، یان ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧.