توێژینەوەی ڕەسەن

هەڵسەنگاندنى جوگرافیی دابه‌شبوونی ڕووبەرى سەوزایی له‌ شارى سۆران به‌ به‌كار

  • وەرگیراوە 2024-08-26
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 2 (2020): بەرگی 3 - ژمارە 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2032.08
  • ڕزگار محمد عوسمان بەشی جوگرافیا، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران توێژەر
  • ڕۆژان سەباح ئەحمەد بەشی کارگێڕی ڕێکخراوە گەشتیارییەکان، کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری، زانکۆی سەلاحەدین توێژەر

پوختە

هەڵسەنگاندنى جوگرافیی دابه‌شبوونی ڕووبەرى سەوزایی له‌ شارى سۆران به‌ به‌كار

بوونی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان بایه‌خێكی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و شارانه‌ی كه‌ وه‌ك سه‌نته‌ری گه‌شتیاری ده‌ركه‌وتوون ئه‌و گرنگییه‌ چه‌ندجاره‌ ده‌بێته‌وه‌ بە به‌راورد به‌شاره‌كانی دیكه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ دانیشتوان و گه‌شتیاران‌ زۆربه‌ی كاته‌كانیان له‌ باخچه ‌و پاڕك و ناو ڕووبه‌ره‌ سه‌وزاییه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن، هاوكات ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌ سه‌نته‌ری ئه‌و شارانه‌ ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی گرنگی ڕاكێشانی گه‌شتیاران و جوانییه‌كی زیاتر به‌ شاره‌كه‌ ده‌دات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ پلانداڕێژه‌رانی شار له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بایه‌خێكی زیاتر به‌ ڕووبه‌ری سه‌وزایی سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌ده‌ن تا ئه‌و ئاسته‌ی بووه‌ته‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ ماسته‌رپلانی شاره‌كان.

ئامانجی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌رخستنی ڕووبه‌ری سه‌وزاییه‌ له‌ شاری سۆران و به‌راوردكردنی به‌ پێوه‌ره‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وێڕای ده‌رخستنی بڕبه‌شی هه‌رتاكێكی شاره‌كه‌ له‌ ڕووبه‌ری سه‌وزایی. له‌پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌، باسه‌كه‌ دابه‌شی سه‌ر چوار ته‌وه‌رە كراوه‌، كه‌ بریتین له‌ ئه‌ده‌بیاتی لێكۆڵینه‌وه، میتۆد ‌و هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ڕووبه‌ری سه‌وزایی شاره‌كه‌، ته‌وه‌رەی كۆتایی تایبه‌ت كراوه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی جوگرافیی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌ شاری سۆران و ئاسۆی ئاینده‌ی.

کلیلە وشەکان: باخچه‌ی گشتی، ڕووبه‌ری سه‌وزایی، خۆشگوزه‌ری و توانست.

Geographical Assessment of Green Areas Distribution in Soran City by using GIS program techniques

There is no doubt that the green spaces located in urban centers are not a matter of discussion, but cities that are an important tourist center are where the importance of green space is twice as much as other urban centers because the residents of these cities spend most of their free time in green spaces and public parks, on the other hand, it is among the tourist attractions that provide the city's aesthetic moa re. From this point of view, planners are showing more interest in a green area in the current era, to the point where it has become an integral part of the city masterplan.

This research aims to show the reality of green spaces in the city of Soran and compare them with national and international standards while revealing each person’s share of the green space in the city. To reach the desired goal, the research was divided into four axes, which include both the research methodology, study steps and the state of the green space in Soran City. As for the last axis, it includes the geographical assessment of the state of the green space in Soran City and Its Its Future prospectives

کلیلە وشەکان: public park, green space, recreation, fitness.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عوسمان ڕزگار محمد, and ئەحمەد ڕۆژان سەباح. 2025. “هەڵسەنگاندنى جوگرافیی دابه‌شبوونی ڕووبەرى سەوزایی له‌ شارى سۆران به‌ به‌كار”. گۆڤاری توێژەر 3 (2): 329-74. https://doi.org/10.31918/twejer.2032.08.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 27

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.