وەرنەگێڕی لە زمانی کوردیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/fpxakq76پوختە
ئەم توێژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ ناساندنی پرسی وەرنەگێڕی و جۆر و هۆکارەکانی. توێژەران باس لە وەرنەگێڕی دەکەن وەک گرفتی وەرگێڕان لە زمانی کوردی بۆ زمانەکانی تر و بە پێچەوانەوەش. وەرنەگێڕی وەک دیاردەیەکی زمانی و کەلتووری کاتێک دێتە ئاراوە کە کەرەسەیەکی زمانی یان کەلتووری لە زمانی سەرچاوەدا هەبێت و بەرانبەرەکەی لە زمانی مەبەستدا دەستنەکەوێت. ئەمەش کۆسپ دەخاتە بەردەم وەرگێڕ لە کاتی وەرگێڕانی دەقی زمانێک کە نزیکایەتیی نەبێت لەگەڵ زمانی مەبەستدا لەڕووی بنەچەی زمانی یان کەلتوورییەوە. بە شێوەیەکی گشتیش وەرنەگێڕی بەسەر دوو جۆری زمانی و کەلتووریدا دابەش دەبێت. لە یەکەمیاندا، ڕەگەزێکی زمانی لە زمانی سەرچاوەدا دەبینرێت، کەچی لە زمانی مەبەستدا بەرانبەرەکەی نابیندرێت و لە دووەمیشیاندا، توخمێکی کەلتووری لە زمانی سەرچاوەدا بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت، کەچی لە زمانی مەبەستدا جێگای نابێتەوە. جۆری سێیەمی وەرنەگێڕان، هاوکات دێێتە ئاراوە کە هەردوو جۆرەکان بەیەکەوە هەن و ئەم جۆرەش لای توێژەرانی پێشین ئاماژەی بۆ نەکراوە.