دهروازه سنورییهكانی پارێزگای سلێمانی و كاریگهرییان لهسهر زیادبوونی داهات
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.15کلیلە وشەکان:
دەوازە سنورییەکان – پارێزگای سلێمانی – داهاتپوختە
ئەم توێژینەوەیە باسکردنە لە دابەشبوونی جوگرافی دەروازە سنورییەکانی پارێزگای سلێمانی، کاریگەری لەسەر دابینکردنی داهات، دەروازە سنورییەکان گرنگترین خاڵ یان دەرچەی سنورییە لە نێوان دوو دەوڵەت یان دەوڵەت و هەرێمێکدا بە هۆی کاریگەری بنەما جوگرافییە نەگۆڕەکان و ڕوداو گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییە گۆڕاوەکاندا بووە بە هۆی خاڵی گرێدانی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی و گەشتوگوزاری لە نێوان هەردوو سنوری هاوبەشدا، ئەم دەروازە سنورییانە هەژموون و کاریگەری سیاسی و ئابوری هەیە و پاڵپشتی داهاتی نەتەوەی دەکات. ئامانجی توێژینەوەکە گرنگی دەروازە سنورییەکان لە سەر ئاستی چالاکییە ئابورییەکان و دەستەبەرکردنی داهات بۆ پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان، پشت بەمیتۆدەکانی ( شیکاری و وەسفی و بەراوردکاری ) بەستراوە، داتا و زانیارییەکانیش لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنورییەکان و کاری مەیدانی و چاوپێکەوتنەوە بەدەستهاتوون.