Original Articles

لێکۆڵینەوەیەک لە خولەکانی نووسینی ئەکادیمی لە بەشەکانی EFL لە ئاستی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.52
  • Mokhles Saleh Ibrahim English Department, Faculty of Education, Soran University, Author
  • Zana Mahmood Hassan English Department, College of Languages, University of Sulaimani Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.52

کلیلە وشەکان:

نووسینی ئەکادیمی، بەشەکانی زمانی ئینگلیزی ، ڕێبازە نەریتیەکان، هەڵسەنگاندنی بەردەوام، فیدباکی کۆتایی

پوختە

ئامانجی ئەوەیە کە لێکۆلینەوە لە سیاسەتی بەرەوپێش بردنی بابەتەکانی نووسینی ئەکادیمی لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان- عێراق بکات. ڕێبازی توێژینەوەی چۆنایەتی لە توێژینەوەکەدا بەکارهاتووە، چاوپێکەوتنی نیمچە-داخراو  وە ئامرازی کۆکردنەوی بۆ کۆکردنەوەی داتای توێژینەوە بە کارهێنراوە، هەروەها بەشداربووان بریتی بوون  چوار لە سەرۆکی لێژنەی زانستی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان، لە بەر ئەوەی بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوان لە کاروباری زانستی بەشەکان بەرپرسن. داتا بەدەست هێنراوەکان لە ڕێگەی میتۆدی شیکاری وەسفیی بابەتییەوە شیکاریان بۆ کراوە. بەڵام ئەنجامەکان دەریانخست کە بەشەکانی فێرکرنی زمانی ئینگلیزی  سیاسەتێکی روونیان هەیە لە پەرەپێدان و پێشکەشکردنی بابەتەکانی نووسینی ئەکادیمی، بەڵام پێویستیان بە باشترکردن و ڕێکخستن هەیە. هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە فێرخوازی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بیانی پێویستی و ئالنگاری هاوبەشیان لە نووسینی زمانی ئینگلیزی هەیە، وەک نووسینی پەرەگراف و وتار و زانیاری ناتەواو لەسەر شێواز و یاساکانی نووسینی ئەکادیمی. جگە لەوەش، گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە مامۆستایان ڕێبازی نەریتی و شێوازی فێرکاری  کۆن  بەکاردەهێنن. هەروەها شێوازی هەڵسەنگاندنی بەردەوام بەکاردەهێنرێت، و فیدباک و سەرنج  لە سەر نووسینە بەرهەمهێنراوەکان لە لایەن فێرخوازان پێشکەش ناکەن . لە کۆتاییدا، توێژینەوەکە پێشنیاری کردووە بۆ دیاریکردنی پێداویستی و ئالنگارییەکانی فێرخوازان بە شێوەیەکی سیستماتیکی کە تاقیکردنەوەی ئەنجام بدرێت.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Ibrahim, Mokhles Saleh, and Zana Mahmood Hassan, trans. 2024. “لێکۆڵینەوەیەک لە خولەکانی نووسینی ئەکادیمی لە بەشەکانی EFL لە ئاستی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 1418-50. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.52.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.