The Impact of the Blended Teaching Strategy on Developing Visual Thinking among Social Studies Students
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.47کلمات کلیدی:
فێركردنی ئاوێتە، بیركردنەوەی بینینی، بابەتی مێژوو، ستراتیژ، گەشەپێدانچکیده
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، بریتیە لە دیاریکردنی کاریگەریی ستراتیجی فێركردنی ئاوێتە لە گەشەپێدانی بیركردنەوەی بینینی لەلایەن خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەکانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سلێمانی. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەکە، میتۆدی ئەزموونگەری بەکارهاتوە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە لە ٧٩ خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەکانی زانكۆی سلێمانی پێکهاتوە، بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023). نموونەیەكی٦٠خوێندکاری هەڵبژێردراوە و دابەشی سەر دوو گرووپ کراون. بە شێوەیەک، کە ٣٠ خوێندکار بۆ گرووپی كۆنترۆڵكراو دابەشکراون، تا بە ڕێگای وانەوتنەوەی ئاسایی بابەتەكە بخوێنن و ٣٠ خوێندکاریش بۆ گرووپی ئەزموونگەری، تا بەستراتیجی فێركردنی ئاوێتە بخوێنن؛ ١٩ خوێندكاریش بەهۆی هاوتاكردن و ڕێژەی ئامادەنەبوون لەوانەکە دوورخرانەوە.