گه‌ره‌نتییه ده‌ستوورییه‌كانی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.12کلمات کلیدی:
گه‌ره‌نتییه‌كانی ده‌ستووری، بنه‌مای سه‌روه‌ری یاسا، بنه‌مای پله‌به‌ندی یاساكان، بنه‌مای جیاكردنه‌وه نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان، مافه سیاسییه‌كان.چکیده
ئەو بابەتەی كە لەو توێژینەوەدا لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ كردووە بریتییە لە گەرەنتییەكانی دەستووری پاراستنی ماف و ئازادییە سیاسییه‌كان لە دەستووری عێراقی ساڵی 2005. بە شێوەیەک کە دەستووری عێراق لە به‌شی دووەم لە ناورۆكی دەستوور ماف و ئازادییەكانی ڕێك خستووە كە ئەوەش دەرخەری گرینگی ئەو ماف و ئازادیانەیە كە لە بەرزترین یاسای دەوڵەت ڕێك خراوە تاكو قورسایی و ڕێزگرتنی بۆ ئەو ماف و ئازادیانە دەستەبەر بكات. ئەو ماف و ئازادیانەش هه‌ر یه‌ك له مافه‌كانی هه‌ڵبژاردن، خۆپاڵاوتن، ده‌نگدان، مافی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین، مافی پێكهێنانی حیزبه سیاسییه‌كان یان چوونه ڕێزیان له گه‌ڵ مافی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه له خۆی ده‌گرێت. هەروەها دەستوور عێراق ئەو ئامرازانەش دیاری كردووە كە بە هۆیەوە گەرەنتی پاراستنی ئەو ماف و ئازادیانە دەكرێت، کە دەتوانین لە دەقەکانی دەستوور و ڕۆحی دەستوور ئەو ئامرازانە دەربهینین.