گه‌ره‌نتییه دادوه‌رییه‌كانی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان (ڕۆڵی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقی به نموونه)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.eli24.02کلیلە وشەکان:
مافە سیاسییەکان، دادگای باڵای فیدراڵی، سەربەخۆیی دادگاکان، دەستووریبوونی یاساکانپوختە
ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌و توێژینه‌وه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌مان سه‌ر كردووه، بریتییه له گه‌ره‌نتییه دادوه‌رییه‌كانی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان، كه تێیدا میتودی شیكاریمان به‌كارهێناوه. له‌و توێژینه‌وه‌دا زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ڕۆڵی دادگای باڵای فیدراڵی له عێراق ده‌كه‌ین كه له پاراستنی مافه سیاسییه‌كانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌و دادگایه ده‌ركردووه له ڕووی یاساییه‌وه شرۆڤهیاندهكهین. ئایا ئه‌و بڕیارانه تا چه‌ند به‌بێ لایه‌نی ده‌رچوونه و ئه‌و بڕیارانه به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور ده‌رچوونه یان دژی یاسا و ده‌ستوور بوونه.
دادگای باڵای فێدرالی له ڕیگای چاودێریكردنی ده‌ستووری بوونی یاساكان، به تایبه‌تی ئه‌و یاسایانەی كه په‌یوه‌ندیدارن به مافه سیاسییه‌كان هه‌وڵی پاراستنی مافه سیاسییه‌كان ده‌دات. له گرنگترین ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌و دادگایه ده‌ركردوون، بریتییه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه بریتییه له بڕیاری ناده‌ستووریبوونی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان له ڕێکەوتی 25/9/2017 ئه‌نجامدرا، چونكه ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسییه‌كان و چه‌ندین بڕیاری تر، كه بۆ پاراستنی مافه سیاسییه‌كان ده‌ركراون.