كاریگەریی بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەستكەوتی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاكانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە- زانکۆی کۆیە
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.18چکیده
ئامانجی توێژەران لەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە زانینی كاریگەریی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەسكەوتی خوێندن لە بابەتی ڕێگەكانی وانەوتنەوە لای فێرخوازانی فاكەڵتیی پەروەردە. توێژەران لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی توێژینەوەی نیمچە ئەزموونییان بەکارهێنا، نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٣٠) خوێندکار لە هەردوو ڕەگەز (نێر، مێ) کە بە شێوەی مەبەستدار لە قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردە و دەرونزانی هەڵبژێردران. لەم توێژینەوەیەدا ئەم ئامرازە ئامارییانە بەکارهاتن: کای دووجا (کا٢)، هاوکۆلکەی ئەلفا کرۆنباخ، تاقیکردنەوەی تی، هاوکۆلکەی پەیوەندیی پێرسۆن، هاوکۆلکەی گرانی، هاوکۆلکەی جیاکاری، هاوکۆلکەی کارایی بژاردە هەڵەکان. ئەنجامەکان دەریانخست وتنەوەی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە بە بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەکانی بیرکردنەوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی دەستکەوتی خوێندنی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوەدا.