Original Articles

كاریگەریی بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەستكەوتی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاكانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە- زانکۆی کۆیە

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.18
  • جبار احمد عبدالرحمن زانکۆی کۆیە، کلینیکەڵ سایکۆلۆجی Author
  • هاوژین نریمان احمد زانکۆی کۆیە، پەروەردە و دەرونزانی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.18

پوختە

ئامانجی توێژەران لەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە زانینی كاریگەریی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەسكەوتی خوێندن لە بابەتی ڕێگەكانی وانەوتنەوە لای فێرخوازانی فاكەڵتیی پەروەردە. توێژەران لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی توێژینەوەی نیمچە  ئەزموونییان بەکارهێنا، نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتبوو لە (٣٠) خوێندکار لە هەردوو ڕەگەز (نێر، مێ) کە بە شێوەی مەبەستدار لە قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردە و دەرونزانی هەڵبژێردران. لەم توێژینەوەیەدا ئەم ئامرازە ئامارییانە بەکارهاتن: کای دووجا (کا٢)، هاوکۆلکەی ئەلفا کرۆنباخ، تاقیکردنەوەی تی، هاوکۆلکەی پەیوەندیی پێرسۆن، هاوکۆلکەی گرانی، هاوکۆلکەی جیاکاری، هاوکۆلکەی کارایی بژاردە هەڵەکان. ئەنجامەکان دەریانخست  وتنەوەی بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە بە بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەکانی بیرکردنەوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر بەرزکردنەوەی دەستکەوتی خوێندنی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوەدا.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عبدالرحمن جبار احمد, and احمد هاوژین نریمان, trans. 2024. “كاریگەریی بەکارهێنانی ستراتیجی نەخشەكانی بیركردنەوە لەسەر دەستكەوتی فێرخوازان لە بابەتی ڕێگاكانی وانەوتنەوە لە فاکەڵتیی پەروەردە- زانکۆی کۆیە”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 771-818. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.18.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.