قصديّة الاستلزام الحواري في الخطاب الوعظي عند الشيخ عبد القادر الكيلاني في كتابَيه (الفتح الرباني وفتوح الغيب)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.41کلمات کلیدی:
وتاری ئامۆژگاری، لێكەوتەی ئاخاوتەیی، عبد القادری گەیلانی، یاسا غرایسیەكان.چکیده
لێكەوتەی ئاخاوتەیی یەكێكە لە بابەتە گرینگەكانی لێكۆڵینەوەی پراگماتیكی، چونكە بایەخ بە خستنەڕوی ئەو واتا شاراوانەی وتار دەدات كە بەشێوەیەكی ڕوون وئاشكرا لە ئاخاوتنەكاندا دەرناكەون، بەڵكو دەكەونە پشت واتای ئاسایی وشەكان، ئەمەش ئەو واتایەیە كە قسەكەر مەبەستیەتی لە ڕێگەی دەربڕینەكان بە وەرگری بگەینێت.
لەم توێژینەوەیە چەمكی لێكەوتەی ئاخاوتەیەكانمان ڕون كردۆتەوە لە رێگەی ڕێبازێكی تیۆریەوە كە پەیوەستە بە چەمكی وتاری ئامۆژگاری لای شێخ عبد القادری گەیلانی ولێكەوتەی ئاخاوتەیی، پاشان تیشك خراوەتە سەر واتای لێكەوتە ومەبەستەكانی لە وتاریئامۆژگاری لای گەیلانی لە هەردوو كتێبەكانی (الفتح الربانی وفتوح الغیب) بە پەیڕەوكردنی بنەماكانی هاریكاری (گرایس)، وچۆنیەتی بەزاندنیان، وبەشێكی تایبەتمان بۆ هەر یەك لە بنەما بەزێنراوەكان تەرخانكردووە.